|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه به‌سه‌رهاتی نۆهه‌م: زه‌رگه‌ته‌یه‌ك به‌سه‌ر گۆنای دوورگه‌وه‌ی داوه، لایه‌كی روومه‌تی ده‌ڵێی فوودانه‌یه هه‌ڵمساوه، دوورگه له‌به‌ر هه‌ڵمسانی سه‌ر كۆڵمه‌ی یه‌كێك له چاوه‌كانی جوان دیار نییه، دوورگه هه‌ست به ئازاری پێوه‌دانه‌كه ناكات، ئاخر هه‌ر یه‌كه‌م جار كه زه‌رگه‌ته‌كه پێوه‌یدا ئازاری هه‌بوو، ئێستا ئازاره‌كه‌ی نه‌ماوه، ئێستا خۆی زۆر پێ جوانه، له به‌یانییه‌وه تا كاتی چوونی بۆ قوتابخانه سه‌ت جاری چاو له ئاوێنه كردووه، هه‌مووجارێ كه چاو له ئاوێنه‌كه‌یان ده‌كات، به خۆی ده‌ڵێ: چه‌نێ سه‌یره، تا ئێستا دوورگه‌ی ئاواهیم نه‌بینی بوو، چه‌نێ خۆشه من له یه‌ك كات دا دوو كه‌س بم، دوو دوورگه بم، دوو نه‌فه‌ر بم! دوورگه چووه ناو پۆله‌وه، ئه‌مڕۆ دوورگه بڕێك درێنگ گه‌یشته سه‌ر پۆل، كاتێك ده‌رگای پۆلی كرده‌وه، سه‌ره‌تا بۆ دوو چركه هاوپۆلییه‌كانی نه‌یانناسییه‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كیان خه‌ریك بوو پێی بڵێ: كچی باش تۆ پۆلی چه‌ندی؟ ئه‌وه لێره چ ده‌كه‌ی؟ ئێره پۆلی تۆ نییه، بڕۆ ده‌رێ! له‌پڕ سیروان یه‌ك بۆخۆی له قاقای پێ كه‌نینی دا، گوتی: كوڕه خۆ ئه‌وه دوورگه‌یه! كچێ دوورگه ئه‌وه بۆ ئاوات لێ هاتووه؟! ناكا چووبێتی شانه‌ی زه‌رگه‌تانت تێك دابێ؟! منداڵه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ورده ورده خه‌ریك بوون دوورگه‌یان ده‌ناسییه‌وه، دایانه قاقای پێكه‌نین، دوورگه‌ش وێڕای ئه‌وان ده‌ستی كرد به پێ كه‌نین. هێشتا پێكه‌نینه‌كه‌یان ته‌واو نه‌ببوو كه مامۆستاكه‌یان له پۆل هاته ژوورێ، مامۆستاش سه‌ره‌تا دوورگه‌ی نه‌ناسییه‌وه، چاوێكی له دوورگه كرد و به ناره‌حه‌تییه‌وه به منداڵه‌كانی دیكه‌ی گوت: ئه‌وه ئه‌و پێكه‌نینانه‌تان له چی بوو؟ ناكا به دوورگه پێ كه‌نیبێتن؟! ها؟! دوورگه هه‌ڵیدایه ناو قسه‌كانی مامۆستاكه‌یان و گوتی: نا.. نا.. هیچ نییه مامۆستا، لێیان گه‌ڕێ، با پێ بكه‌نن، ئاخر منیش بۆخۆم زۆرم پێكه‌نین به خۆم دێت، چاوت لێ نییه مامۆستا چۆن گووپم هه‌ڵمساوه، هه‌ر ده‌ڵێی به دزییه‌وه سێوێكم به ساخی خستۆته ناو زارمه‌وه! دوورگه و هاوپۆلییه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێكی زۆر گرنگیان وه‌بیر هاتبێته‌وه، له‌ڕێوه بێ ده‌نگ بوون و باسه‌كه‌یان گۆڕی و به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕاوانی یه‌كه‌م قسه‌ی مامۆستاكه‌یان بوون. مامۆستاش هه‌ستی به‌و چاوه‌ڕوانییه كرد و هه‌ر بۆیه به‌بێ راوه‌ستان گوتی: هه‌ر وه‌ك هه‌موومان ئاگادارین ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش، وامان بڕیار دا كه ئه‌گه‌ر هاتینه‌وه بۆ قوتابخانه، له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی دوورگه قسه بكه‌ین! یانی دابنیشین و بیرۆكه‌كانمان بخه‌ینه سه‌ر یه‌ك تا بزانین كه ئه‌رێ چۆن ده‌كرێ یارمه‌تیی ئه‌و منداڵه فه‌قیر و هه‌ژارانه بده‌ین؟! دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی مامۆستا، منداڵه‌كان هه‌ر یه‌كه و به نۆبه‌ی خۆی بیرۆكه‌كه‌ی خۆی باس كرد و پێكه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر بیرۆكه‌كانی یه‌كتری كرد، گشت بیرۆكه‌كان بیرۆكه‌ی زۆر جوان و رێك و پێك بوون، به‌ڵام هه‌موو چاوه‌ڕوانی دوورگه بوون كه بزانن ئایا دوورگه بیرۆكه‌كه‌ی چییه! دوورگه گوتی: مامۆستا! هاوڕێیان! بیرۆكه‌كانی هه‌مووتانم پێ جوان بوو، شتی زۆر جوان و باشتان پێشنیار كرد، به‌ڵام بیرۆكه‌كانی ئێوه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی منداڵه‌كان له هه‌ژاری رزگار ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌نۆبه‌ش بێت با من بیرۆكه‌كه‌ی خۆم باس بكه‌م! من حه‌ز ده‌كه‌م جوان سه‌رنجی بیرۆكه‌كه‌ی من بده‌ن، ئاخر بیرۆكه‌كه‌ی من كارێك ده‌كات بۆ هه‌تا هه‌تایه هه‌ژاری و ده‌س كورتی ببڕێته‌وه و ته‌واوبێت! ده‌بێ بیرێك بكه‌ینه‌وه بۆ هه‌میشه هه‌ژاری بن بڕ بكه‌ین نه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت! دوورگه ئاوای ده‌ست به باس كردنی بیرۆكه‌كه‌ی كرد: هه‌موومان ده‌م و چاومان ره‌ش ده‌كه‌ین، ره‌ش ره‌ش، به ره‌ژی و خه‌ڵووز ده‌مووچاومان ره‌ش ده‌كه‌ین، یه‌كی پارچه‌یه‌كی سپی له‌سه‌ر سینگمان ده‌ده‌ین، له‌سه‌ر پارچه‌كان به خه‌تێكی گه‌وره ده‌نووسین: "هه‌ژاری مه‌هێڵن!" ئه‌وكات هه‌موومان ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرین و له شۆنه گشتییه‌كانی شار به ئارامی تێپه‌ڕ ده‌بین، دوایی ده‌چینه به‌ر ده‌م "وه‌زاره‌تی نه‌هێشتنی هه‌ژاری" و ئه‌وكات چیرۆكه‌كه‌ی ئه‌و رۆژه كه بۆم گێڕانه‌وه، ده‌كه‌ین به شانۆ گه‌ری و له‌به‌ر ده‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و وه‌زاڕه‌ته چیرۆكه‌كه به شانۆگه‌ری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، له كۆتایی دا داوا له به‌رپرسانی نه‌هێشتنی هه‌ژاری ده‌كه‌ین كه: هه‌رچی منداڵی سه‌ر شه‌قام و منداڵی ده‌س ته‌نگ و هه‌ژاره، كۆیان بكه‌نه‌وه و له هه‌ژاری و نه‌داری بیانپارێزن و بیاننێرن بۆ قوتابخانه و یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌كانیان بده‌ن! ئه‌وكات ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵێ و خۆمان بۆ چالاكییه‌كانی پشووی هاوین ئاماده ده‌كه‌ین. ئاخر ئه‌و رۆژه، دوایین رۆژی هاتنی منداڵه‌كان بۆ قوتابخانه بوو، یانی كاتی پشووی هاوین هاتبوو، منداڵه‌كانیش هاتبوون ئه‌نجامی تاقی كارییه‌كانانیان بزانن و كارنامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، بۆیه دوورگه ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد! به‌و هیوایه‌ی كه مامۆستا و منداڵه‌كانی تریش بیرۆكه‌كه‌ی دوورگه‌یان به دڵ بووبێت و بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر بڕین بچنه به‌ر ده‌م " وه‌زاره‌تی نه‌هێشتنی هه‌ژاری"! هه‌ر وه‌ها هه‌موومان هیوادارین كه دوورگه و هاوپۆلییه‌كانی له تاقی كارییكانی ئاخری ساڵدا سه‌ركه‌وتبێتن و هه‌مووشیان ده‌ره‌جه(نومره)ی به‌رز و باشیان وه‌ده‌ست هێنابێت! به‌و هیوایه! درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||