|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه به‌سه‌رهاتی هه‌شته‌م: دوورگه هه‌ردووك ده‌سته‌كانی خستۆته بن چه‌ناگه‌ی، دوورگه چۆته ناو فكر و خه‌یاڵاته‌وه، دوورگه هۆشی له پۆل نه‌ماوه، نازانێ مامۆستا باسی چی ده‌كات، جار جاره بزه‌یه‌كی دێـته سه‌ر لێوه سووره ته‌ڕه‌كانی و جار جاره‌ش قامكه تیتۆلهكانی به‌سه‌ر چاه‌كانی دا ده‌خشێنێ، هه‌ست ده‌كه‌م دوورگه به دزییه‌وه خه‌ریكی فرمێسك سڕینه، ئا.. راسته دوورگه ده‌گری، به‌ڵام پێم وابێ به زۆری خۆی راگرتووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ست به فرمێسك و گریانه‌كه‌ی نه‌كات به‌بێ ده‌نگی ده‌گری! دوورگه هه‌میشه خۆشحاڵه، ئه‌وه چۆنه ئه‌مڕۆ دڵی پڕه؟! كاتێك كه‌سێك به بێ ده‌نگی ده‌گری، گریانه‌كه‌ی زۆر جوانه، دایكم ده‌یگوت: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بێ ده‌نگی فرمێسكیان له چاوی دێته خوارێ، خه‌مه‌كانیان زۆر پیرۆزه، یانی خه‌مه‌كانیان بۆ جوانییه‌كانه! بابم زۆر جار به‌بێ ده‌نگی گریاوه، كه‌وابێ بابم خه‌می پیرۆز و جوانی زۆره! تۆ بڵێی دوورگه بۆ چ خه‌مێكی جوان بگری؟! دوورگه حه‌ز ناكات كه‌س چاوی له گریانه‌كه‌ی بێت، ئاخر ئه‌و حه‌ز ناكات كه‌س به دڵ تهنگییهكانی ئه‌و دڵته‌نگ بێت! دوورگه هه‌میشه بزه‌ی له‌سه‌ر لێو بووه، نازانم بۆ ئێستا به‌بێ ده‌نگی فرمێسك هه‌ڵ ده‌ڕێژێت؟! دوورگه خۆی پێ رانگهیرا، سه‌ری خسته سه‌ر كورسییه‌كه و ههنیسكهكانی تووند تر بوون، ورده ورده خه‌ریك بوو ده‌نگی گریانه‌كه‌ی به‌رز ده‌بۆوه، ده‌ڵێی به هه‌رچی هێز و توانای خۆی كه هه‌یه‌تی ده‌یهه‌وێ پێشی ههنیسكهكانی بگرێ، به‌ڵام دوورگه خۆی پێ راگیر نه‌كرا. هه‌موو منداڵه‌كان هه‌ستیان به گریانه‌كه‌ی دوورگه كرد! بێ ده‌نگییه‌كی سه‌یر ته‌واوی پۆله‌كه‌ی داگرتووه، كه‌س ده‌نگی لێوه نایه‌ت، سیروان به سه‌رسووڕمانه‌وه چاو له دوورگه ده‌كات، ئاخر تا به ئێستا كه‌س گریانی دوورگه‌ی نه‌دیتبوو، سیروان له‌بیری هاته‌وه یه‌كه‌م جار كه دوورگه‌ی ناسی، له‌خۆڕا له‌گه‌ڵی به‌شه‌ر هات و سه‌ری به لێواری دیوارێكدا دا، سه‌ری دوورگه خوێنی لێ هاتبوو، به‌ڵام دوورگه ئه‌وكات نه شكایه‌تی له سیروان كردبوو، نه ئه‌وه‌ی تۆڵه‌شی لێ كردبۆوه، ته‌نیا به سیروانی گوتبوو: كوڕی باش خۆ هێشتا ئه‌من و ئه‌تۆ یه‌كتر ناناسین، بۆ له خۆڕا له‌گه‌ڵ من به‌شه‌ر هاتی و سه‌رت شكاندم؟ بڕۆ جارێكی دیكه له‌خۆڕا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌شه‌ڕ مه‌یه! من ده‌تبه‌خشم، نه تۆڵه‌ت لێ ده‌كه‌مه‌وه و نه به مامۆستاش ده‌ڵێم! بڕۆ ئه‌و كاره ناشیرنه دووپات نه‌كه‌یه‌وه! بڕۆ ده‌ی! سیروان ئه‌وكات زۆر له‌و كاره‌ی كه كردبووی په‌شیمان ببۆوه و زۆر زۆری خه‌جاڵه‌تی كێشابوو! هه‌ر له‌دوای ئه‌و رووداوه‌شه‌وه بوو كه سیروان خۆشی له دوورگه هاتبوو و له‌گه‌ڵی ببوو به هاوڕێیه‌كی زۆر باش! مامۆستا هێشتا هیچی نه‌گوتووه، پێم وابێ ده‌یهه‌وێ دوورگه به‌كه‌یف و دڵی خۆی بگری و ئه‌وكات كه ژیر بۆوه لێی بپرسێ: دوورگه گیان بۆچی ده‌گریای؟ سیروان هه‌ر چاوی له دوورگه‌یه، سیروان دڵی پڕ بووه، سیروان خه‌ریكه به‌بێ ویستی خۆی فرمێسكه‌كانی له چاوه‌كانی بێنه خوارێ، سیروانیش خۆی پێ راگیر نه‌كرا و ده‌ستی خسته ملی دوورگه‌وه و وێڕای دوورگه ده‌ستی كرد به گریان، ئاخر سیروانیش له‌مێژ بوو نه‌گریابوو، زۆر ده‌مێك بوو نه‌گریابوو، لهوكاتهیهوه كه منداڵه‌كانی قوتابخانه به سیروانیان گوتووه: سیوان زۆر به‌غیره‌ته و قه‌ت ناگری، سیروانیش قه‌ت له رووی هه‌ڵ نه‌هاتووه بگری، سیروانیش زۆر جار حه‌زی كردبوو بگری، سیروان گریانی دووسێ ساڵی له خۆی دا راگرتبوو، به‌ڵام كه گریانی دوورگه‌ی بینی ئه‌ویش رووی كریهوه و وێڕای دوورگه به‌گریان تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو نهگریانانهی ساڵانی رابردووی كرده‌وه! دوورگه‌ش ده‌ستی خسته ملی سیروانه‌وه و تا خه‌مه‌كانیان سووك بوو و فرمێسكه‌كانیان ته‌واو بوو گریان، مامۆستا و ماباقی قوتابییه‌كانیش دڵیان پڕ ببوو، به‌ڵام ئه‌وان گریانیان نه‌ده‌هات، ئاخر ئه‌وان نه‌یانده‌زانی بۆچی بگرین! دوورگه به‌ده‌م هه‌نیسكه‌وه سه‌ری هه‌ڵێنا و رووی كرده مامۆستاكه‌یان و گوتی: مامۆستا ببووره دڵم پڕ بوو، حه‌زم كرد بڕێ بگریم، ببوورن كه كاتی دهرسهكهم به گریان گرت. دوورگه رووی كرده سیروان و به پێكه‌نینه‌وه گوتی: ئه..ه..! ده باشه ده‌ی! هه‌ر بڵێ من بهغیرهتم و گریانم نایه‌ت! ئه‌وه‌نێ تۆش گریای! دوورگه رووی كرده قوتابییه‌كان و گوتی: سیروان زۆر دڵپاكه، درووسته شه‌ڕانییه به‌ڵام من ده‌زانم سیروان له هه‌موومان دڵی ناسكتره، ئه‌وه‌نێ به‌گریانی من گریانی هات! كه‌وابێ ئه‌وه‌نده‌ی پێ مه‌ڵێن: سیوان به‌غیره‌ته و قه‌ت ناگری! خۆ گریان كاری به غیره‌ت و وره‌وه نییه، هه‌مووكه‌س گریانی له گیانی دا هه‌یه، هه‌ركه‌س بتوانێ بۆ خه‌مه جوانه‌كان بگری ئه‌وه ئه‌و كه‌سه له‌هه‌مووكه‌س به ورهتر و به‌غیره‌ت تره، گریان مرۆڤه‌كان جوان ده‌كات، مرۆڤه‌كان خاڵی له دڵره‌قی و بوغز و نه‌فره‌ت ده‌كات، هه‌ركات هه‌ستتان كرد كه ده‌بێ بگرین، به‌بێ شه‌رم بگرین، گریان زۆر جوانه زۆر زۆریش باشه، مگه‌ر نا مامۆستا؟! مامۆستا گوتی: راسته دوورگه گیان، ئه‌تۆ بۆخۆت له هه‌مووكه‌س جوانتر ده‌گریای، من قه‌ت گریانی ئاوا جوان و پیرۆزم نه‌بینی بوو، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر خۆت حه‌زت لێ‌بوو هۆكاری گریانهكهتمان بۆ باس بكه‌ی! دوورگه گوتی زۆر باشه مامۆستا، به‌چاوان. دوورگه ئاوای ده‌ست به گێڕانه‌وه‌ی هۆكاری گریانه‌كه‌ی كرد: مامۆستا رۆژێكی له پارك ده‌گه‌ڕاینه‌وه، سێ منداڵی بچووكی زۆر جوانم بینی، له‌گه‌ڵ دایكیان له قه‌راخ شۆسته( پیاده‌ره‌و)یه‌ك دانیشتبوون، یه‌كێك له منداڵه‌كان كه له هه‌موویان بچووكتر بوو، له‌سه‌ر كۆشی دایكی خه‌وی لێ كه‌وتوو، دایكیشی سه‌ری خستبۆ سه‌ر شانی منداڵه‌كه‌ی و خه‌وی لێ كه‌وتبوو، به‌ڵام دوو منداڵه بچووكه‌كه‌ی دیكه، به‌خه‌به‌ر بوون، یه‌كیان ده‌ستی بۆ لای ئێمه رادێرا و پێی گوتین: تكایه خێرێكمان پێ بكه‌ن! به‌ڵام ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌یان گوتی: كاكه كاكه..! وه‌ره تا دایكم خه‌وتووه بچین یاری(كایه) بكه‌ین ! دایكم پاره‌یه‌كی ده‌رهێنا كه بیدا به‌و منداڵه‌ی داوای خێری لێ كردبووین، دایكم پاره‌كه‌ی بۆ منداڵه‌كه راگرت، به‌ڵام منداڵه‌كه هۆشی نه‌مابوو، پێم وابێ به‌قسه‌ی خۆشكه چووكهكهیدا تازه وه‌بیری هاتبۆوه كه ئه‌وانیش ده‌بێ یاری بكه‌ن، هه‌ر بۆیه له خۆشی یاری و كایه‌كردن له‌بیری چۆوه كه داوای چی له دایكم كردبوو و ده‌ستی خۆشكه بچووكه‌كه‌ی گرت و به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵاتن بۆ یاری كردن و پاره‌كه‌ش هه‌روا له ده‌ستی دایكم دا مایه‌وه. مامۆستا..! منداڵه‌كان زۆر جوان بوون! ره‌نگی مووی سه‌ریان، له‌به‌ر گه‌رمای خۆر زه‌رد زه‌رد ببوو، به چاوه شینهكانیان و به مووهكاڵهكانیانهوه هه‌ر ده‌تگوت بۆخۆشیان منداڵی هه‌تاون، مامۆستا منداڵه‌كان هه‌ڵاتن و لێمان دوور كه‌وتنه‌وه و بۆخۆیان خه‌ریكی یاری بوون. مامۆستا كه باسی شه‌و و رۆژت كرد، كوتووپڕی ئه‌و دیمه‌نه‌م وه‌بیر هاته‌وه، زۆر زۆرم حه‌ز ده‌كرد ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه بیانتوانیبایه بخوێنن و فێری زانست و زانیاری ببن، به‌ڵام مامۆستا خۆت ده‌زانی ئه‌وانه فه‌قیرن، مه‌جبوورن، ناتوانن وه‌ك ئێمه وابن! دوورگه كه جوان سه‌رنجی پۆلی دا، ورده ورده باقی قوتابییه‌كانیش ده‌نگی گریان و ههنسكیان لێ به‌رز ببۆوه، مامۆستاش به به‌ری ده‌سته‌كانی دوو فرمێسكی راوه‌ستاوی ناو چاوه‌كانی خۆی هێنایه خوارێ و به دڵێكی پڕه‌وه گوتی: دوورگه گیان ئه‌وه دهدهقهیه زه‌نگی كۆتایی پۆل لێدراوه، تازه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قسه ناكه‌ین و دایده‌نێین بۆ رۆژێكی تر، ئه‌وكات به‌هه‌موومان داده‌نیشین و بیرێكی باش ده‌كه‌ینه‌وه، تا بزانین بۆ ئه‌و جۆره منداڵانه چیمان له‌ده‌ست دێ! دوورگه گوتی زۆر زۆرم پێ خۆشه، مامۆستا! من بیرۆكه‌یه‌كم هه‌یه ئه‌گه‌ر سبه‌ی هاتینه‌وه حه‌تمه‌ن بۆتان باس ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر پێتان خۆش بوو ئێوه‌ش بیر له بیرۆكه‌ی دیكه بكه‌نه‌وه و سبه‌ی كه هاتینه‌وه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بیرێكی باش بۆ ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه ده‌كه‌ینه‌وه، باش! منداڵه‌كان هه‌موویان به چاوی فرمێسكاوی و به دڵی پڕه‌وه له پۆل چوونه ده‌رێ و هه‌ریه‌كه و به‌ره‌وه ماڵی خۆیان گه‌ڕانه‌وه. خۆزگه زوو سبه‌ی دابێ، تا بزانین دوورگه و هاوپۆله‌كانی چ بیرۆكه‌یه‌كیان بۆ ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه پێیه! خۆزگه! درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||