|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه به‌سه‌رهاتی حه‌وته‌م: دوورگه له دواو دواوه‌ی پاسه‌كه دانیشتووه، له ماڵی دایه‌گه‌وره‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. دوورگه ئاوڕده‌داته‌وه دواوه و له په‌نجه‌ره‌كه‌وه چاو ده‌بڕێته جاددهكه. دوورگه ده‌ست به بیركردنه‌وه ده‌كات: ئێمه له ماڵی نه‌نكم بووین، كاتێك ده‌چووین بۆ ماڵی ئه‌وان، جادده‌كان به‌ره‌وڕوومان ده‌هاتن. به قه‌ولی بابه‌گه‌وره‌م: به‌ره‌و پیرمان ده‌هاتن! یانی هه‌رچی پاسه‌كه خێراتر بچووبایه‌ته پێشێ، جاددهكهش به‌هه‌مان خێرایی به‌ره‌وروومان ده‌هات و له پڕ ده‌چووه بن تگهرهكانی پاسهكهمانهوه و بهجێماندههێشت. من، كاتێك ده‌چووین بۆ ماڵی نه‌نكم، له پێش پێشه‌وه دانیشتبووم، به‌ڵام ئێستا كه خه‌ریكین ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆمان، له دواو دواوه دانیشتووم، كاتێك له پێشێ دانیشتبووم، بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه، كه تۆ بڵێی كه‌ی ببێته ئێواره و له ماڵی نه‌نكم بگه‌ێینه‌وه و بچینه‌وه بۆ ماڵێ خۆمان؟! ئاخر حه‌زم ده‌كرد له گه‌ڕانه‌وه‌دا بچمه دواوه و بزانم كاتێك جاددهكه دێته بن تگهری پاسه‌كه‌مان و به‌جێی دێڵین چی لێ به‌سه‌ر دێت؟! یانی حه‌زم ئه‌كرد بزانم كاتێك جادده به جێ ده‌هێڵین چۆن چۆنییه؟! ئێستا له پشت پشته‌وه‌ی پاسه‌كه(مینی بۆسه‌كه) دانیشتووم، له ماڵی نه‌نكم ده‌گه‌ڕێینه‌وه، باپیرم له‌ماڵ نه‌بوو، نه‌نكیشم تاقه‌تی قسه‌ی خۆشی نه‌بوو، ئاخر قسه‌ی خۆشمان بێ، ئه‌و وه‌ك بابه‌گه‌وره‌م قسه‌خۆشیش نییه، ئه‌وه بۆیه! جاددهكه زۆر سه‌یره! ئێستا كه له پشته‌وه دانیشتووم و خه‌ریكم چاو له‌و جادده‌یه ده‌كه‌م، هه‌ستێكی زۆر سه‌یرم بۆ ساز بووه، یانی هه‌ست ده‌كه‌م، ئه‌و جاددهیهی كه پاسه‌كه‌مان به‌جێی ده‌هێڵێ، تا دوو سێ چركه به‌دواماندا راده‌كات، به‌ڵام كه ده‌زانێ پێمان ناگاته‌وه، راده‌وه‌ستێ! تۆ بڵێی وابێ؟! یانی من هه‌ست ده‌كه‌م: كاتێك پاسێك، یان هه‌ر سه‌یاره‌یه‌ك(ماشێنێك)، ده‌چێته سه‌ر جاددهیهك و ده‌یهه‌وێ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ بێت، جاددهكه یه‌كه‌م جار وا هه‌ست ده‌كات كه پاسه‌كه له‌به‌ر ئه‌و هاتۆته سه‌رجه‌سته قیلاوییهكهیهوه و پێی وا ده‌بێت كه به‌ره‌وپیری ئه‌و ده‌چێت، هه‌ر بۆیه ئه‌ویش به خێرایی به‌ره‌و پیری پاسه‌كه ده‌ڕوات و ده‌یهه‌وێ پاسه‌كه له ئامێزی خۆی بگرێت و به‌خێرهاتنی بكات، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته بن تگهرهكانی پاسه‌كه و كه ده‌بینێ پاسه‌كه‌ش به بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕی لێ بداته‌وه به‌جێی ده‌هێڵێ، تازه بۆی دهردكهوێ كه ئه‌و پاسه‌ش وه‌ك ئه‌و پاس و سه‌یارانه‌ی پێشوو وایه و ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانێ كه وه‌ك ئه‌وانی تر به‌جێی بهێڵێت. یانی هه‌ست ده‌كه‌م، كاتێك سه‌یاره‌كه به‌جێی دێڵێت، سه‌ره‌تا پێی وا ده‌بێت كه پاسه‌كه له‌به‌ر خێرایی نه‌یتوانیوه رابوه‌ستێت، هه‌ر بۆیه به دڵخۆشییه‌وه بڕێكی وه‌دوا ده‌كه‌وێت، تا بڵكوو بیگاتێ، به‌ڵام كاتێك دڵنیا ده‌بێ كه پاسه‌كه به بێ ئه‌وه‌ی بۆی گرنگ بێت، به‌جێی هێشتووه و ئیتر نایگاتێ، واز له‌و سهیارهیهش دێنێت و راده‌وه‌ستێت و چاوه‌ڕوانی سه‌یاره‌یه‌كی تر ده‌بێت، تا به‌ڵكوو ئه‌وی دیكه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌كه‌ی پێشوو نه‌بێت و بتوانێت بۆ یه‌كه‌م جار، له هه‌موو ته‌مه‌نی دا، سه‌یاره‌یه‌كی رێبورار، له ئامێز بگرێ و ماچی بكات! دوورگه ده‌ڵێ: خۆزگه جادده دڵپاكهكه بیزانیایه، كه هیچ سه‌یاره‌یه‌كی رێبوار، له‌به‌ر ئامانجی خۆی، ناتوانێ چاو له‌به‌ر پێی خۆی بكات و هیچ سه‌یاره‌یه‌كی رێبواریش، بۆ ئه‌وه‌ی نابێ كه جادده‌یه‌كی دڵپاك، دڵی خۆی پێ خۆش بكات! خۆزگه جادده دڵپاكهكه بیزانیایه! خۆزگه! درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||