|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه به‌سه‌رهاتی سێهه‌م: دوورگه گوتی: دایه‌گیان ده‌ترسم! ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه دوورگه باسی ترس ده‌كا. دایكی گوتی: زۆر سه‌یره! قه‌تم ئه‌و قسه‌یه له تۆ نه‌بیستبوو! بۆ ده‌ترسی دوورگه‌گیان؟! له‌چی ده‌ترسی ماڵه‌كه‌م؟! دوورگه له دڵی خۆیدا گوتی: ئه‌گه‌ر زوو دایكم له مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆم تێ نه‌گه‌یه‌نم، له‌وانه‌یه وا بیربكاته‌وه كه من فێری ترسه‌نۆكی بووم! هه‌ر بۆیه، بۆ ئه‌وه‌ی دایكی به هه‌ڵه بیرنه‌كاته‌وه، درێژه به قسه‌كانی ده‌دا و ده‌ڵێ: ده‌ترسم له‌وه‌ی زوو گه‌وره نه‌بم، ده‌ترسم له‌وه‌ی تا كاتێك كه گه‌وه‌ره ده‌بم هه‌موو دوورگه نه‌دۆزراوه‌كانیش بدۆزرێنه‌وه و هیچ دوورگه‌یه‌ك نه‌مێنێ بۆ ئه‌وه‌ی من بیدۆزمه‌وه. دایكی دوورگه باش له‌و قسه‌یه‌ی دوورگه تێ نه‌گه‌یشت. نا.. نا.. هه‌ر تێنه‌گه‌یشت! هه‌ر نه‌شی زانی مه‌نزووری دوورگه چییه، چوونكه دایكی دوورگه خۆ نه‌یده‌زانی، دوورگه به‌هیوایه ئه‌گه‌ر گه‌وه‌ره بوو، بچێ به‌دوای دوورگه‌كه‌ی خۆیدا بگه‌ڕێ! ئاخر رازی گه‌ڕان به‌دوای دوورگه، یه‌كێك له رازه‌كانی دوورگه‌یه، كه ته‌نیا بۆ رۆژانی باس كردووه. خۆ دوورگه ئه‌م رازه‌ی بۆ دیكی باس نه‌كردرووه! هه‌ر بۆیه دایكی دوورگه، به‌و قسه‌یه‌ی دوورگه، چاوه‌كانی زه‌ق زه‌ق ده‌بێته‌وه و چاو ده‌بڕێته چاوی دوورگه، به‌ڵام نازانێ بڵێ چی!؟ یانی نازانێ چ وه‌ڵامێكی بداته‌ه‌وه؟! دوورگه له‌ڕێوه زانیی كه قسه‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا بووه، ئاخر ئه‌و نه‌ده‌بوایه له لای دایكی باسی دۆزینه‌وه‌ی دوورگه‌ی كردبایه! چوونكه خۆ قه‌رار نه‌بوو ئه‌و رازه جیار له رۆژان كه‌سێكی دیكه بیزانێ! هه‌ر بۆیه دوورگه زۆر فیڵه‌زانانه قسه‌كه‌ی پێشووی خۆی ده‌گۆڕێ و ده‌ڵێ: ئه‌رێ دایه‌گیان! بۆچی گه‌وه‌ره‌كان له هیچ ناترسن؟! به‌ڵام چووكه‌كان له شوێنی تاریك و بێده‌نگ و دوور ده‌ترسن؟! دوورگه بۆ خۆی نه له شوێنی تاریك ده‌ترسێ، نه له جێگای بێده‌نگ ده‌ترسێ، نه له شوێنی دووریش ده‌ترسێ! ئه‌و پرسیاره فێڵه‌زانانه‌یه‌شی له‌به‌ر ئه‌وه كرد تا دایكی قسه‌كه‌ی پێشووی له بیر بچێته‌وه. به‌ڵام دایكی دوورگه‌ش زۆر زیره‌ك و وریایه، هه‌ر بۆیه له‌دڵی خۆیدا، له‌رێوه زانیی كه دوورگه‌ی فێڵه‌زان شتێكی لێ شارده‌وه! به‌ڵام دایكی دوورگه حه‌زی نه‌كرد له دوورگه بپرسێ: ئه‌و شته چییه!؟ ئاخر ئه‌گه‌ر له دوورگه‌ی بپرسیبایه: ئه‌و قسه‌یه چ بوو، لێت شاردمه‌وه‌وه و مه‌به‌ستت له دۆزینه‌وه‌ی دوورگه چییه؟! ئه‌وكات ئیتر، چوونكه دوورگه‌ش خووی به راستبێژی گرتووه، مه‌جبوور ده‌بوو كه رازه‌كه‌ی خۆی به دایكی بڵێ. به‌ڵام دایكی ده‌یزانی كه دوورگه زۆر رازی خۆش خۆشی هه‌یه و هه‌مووشیانی خۆش ده‌وێ و حه‌زیش ناكات بیاندركێنێ، یانی نایهه‌وێ بۆ كه‌سی دیكه‌ی باس بكات. هه‌ر بۆیه‌ش دایكی پرسیاری لێ نه‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دوورگه مه‌جبوور نه‌بێ رازه‌كه‌ی خۆی به نابه‌دڵی پێ بڵێ، ئیتر لێی گه‌ڕا تا دوورگه رازه‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی له دڵی خۆیدا رابگرێ. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دوورگه‌دا، كه گوتی: بۆچی گه‌وره‌كان له هیچ ناترسن، به‌ڵام چووكه‌كان له تاریكی و بێده‌نگی و شوێنی دوور ده‌ترسن؟! دایكی دوورگه گوتی: دوورگه‌گیان حه‌زده‌كه‌م جوان گوێ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت رابگری، چوونكه ئه‌مجاره‌یان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یانت بۆ من زۆر سه‌خت و گرانه! دوورگه‌گیان ترس له دڵی هه‌موو بوونه‌وه‌رێك دا بوونی هه‌یه. هه‌موو بوونه‌وه‌رێك له هه‌ندێك شت ده‌ترسێ. مرۆڤیش یه‌كێك له‌و بوونه‌وه‌رانه‌یه كه ترسی له‌دڵی دا هه‌یه، یانی له هه‌ندێك شت ده‌ترسێ، جا كارمان به‌وه‌ی نییه ئه‌و بوونه‌وه‌ره گه‌وریه یان بچووكه، چوونكه بوونه‌وه‌ره‌كان له هه‌ر قه‌باره و ئه‌ندازه‌یه‌ك دابن، یان له هه‌ر ته‌مه‌نێك دابن، ترسیان له دڵی دا هه‌یه! ماڵه‌كه‌م دوورگه‌گیان! خۆ ترس هه‌میشه شتێكی خراپ نییه! جارجاره ترسان له نه‌ترسان زۆر زۆر باشتره، به‌تایبه‌ت ترسێك كه گیانی بوونه‌وه‌ره‌كان ده‌پارێزێ زۆر ترسێكی باشه. به‌ڵام به‌گشتی نه‌ترسان له هه‌مووی باشتره. بۆ وێنه: مشك له مرۆڤ و له پشیله ده‌ترسێ، پشیله‌ش له سه‌گ ده‌ترسێ، په‌له‌وه‌ره‌كانیش له راوچییه‌كان ده‌ترسێن. مرۆڤ یه‌ك شتی له بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه باشتره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: مرۆڤ له نه‌زانین و بێسه‌وادی ده‌ترسێ. مشك هه‌م له مرۆڤ هه‌م له پشیله ده‌ترسێ، ئه‌گه‌ر مشكه‌كه خۆی فریوبدات و به خۆی بڵێ: من له هیچ نا‌ترسێم! ئه‌وه قسه‌یه‌كی راست نییه! به‌ڵكوو ئه‌وه فێڵ له‌خۆ كردنه! فێڵ له‌خۆكردنیش باش نییه! چوونكه ئه‌گه‌ر مشك نه‌ترسێ و رانه‌كاته ناو كونه‌كه‌ی خۆیه‌وه، یا وه‌بن پێی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌وێ، یا پشیله‌یه‌كی وه‌ك پشیله‌كه‌ی ناو فیلم كارتۆنه‌كانی تام و جیریی لێ په‌یدا ده‌بێ و تا باش باش ماندووی ده‌كات، وه‌شوێنی ده‌كه‌وێ. به‌ڵام مشك یه‌ك شتی باشه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ته‌نیا له‌وشتانه ده‌ترسێ كه ده‌بێ لێیان بترسێ، ده‌نا خۆ مشك له تاریكی و له بێده‌نگی و له شوێنی دوور هه‌ر ناشترسێ! مشك زۆرتر له تاریكی و بێده‌نگیدا ده‌چێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خواردنه‌كانی خۆی. مشك نه له تاریكی ده‌ترسێ، نه له بێده‌نگی، ته‌نیا له مرۆڤ و له پشیله ده‌ترسێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئازاریان نه‌دابایه له‌وانیش نه‌ده‌ترسا. به‌ڵام دوورگه‌گیان! سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بۆچی گه‌وره‌كان له هیچ شتێك ناترسن، به‌ڵام چووكه‌كان له هه‌ندێك شت ده‌ترسن؟! ده‌بێ بڵێم: شتی وا نییه، گه‌وره‌كانیش وه‌ك چووكه‌كان له هه‌ندێك شت ده‌ترسن، به‌ڵام وه‌ڕووی خۆیانی ناهێنن. به گشتی گه‌وره‌كان له نه‌زانین ده‌ترسن، بۆیه‌ش هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه منداڵه‌كانیان فێری زانیاری بكه‌ن. به‌ڵام لێره‌دا چووكه‌كان یه‌ك شتیان له گه‌وره‌كان باشتره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌وان وه‌ك گه‌وره‌كان نین، یانی ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كان بشترسێن وه‌ڕووی خۆیانی ناهێنن، به‌ڵام منداڵه‌كان ناتوانن وه‌ڕووی خۆیانی نه‌هێنن، ئاخر منداڵه‌كان زۆر دڵپاكن و ناتوانن وه‌ك گه‌وره‌كان فێڵ له‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌وان وه‌ك گه‌وره‌كان نازانن له كاتی ترسان دا خۆیان وا نیشان بده‌ن كه نه‌ترساون. دیاره هه‌ندێك جار ئه‌م حاڵه‌ته باشه، به‌ڵام به‌گشتی باش نییه. ئافه‌ریم بۆ چووكه‌كان! ئافه‌ریم بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی یه‌ك روویان هه‌یه! ئه‌ویش رووی راستگۆیی و راسته‌قینه‌یه! دوورگه ماندوو بووه، دوورگه گوتی: دایه‌گیان زۆر سپاس! جارێ راوه‌سته، ئیتر تاقه‌تم ته‌واو بوو، حه‌زده‌كه‌م درێژه‌ی قسه‌كانمان هه‌ڵبگرین بۆ كاتێكی تر، ئێستا خه‌وم دێ، ده‌بێ بڕۆم بخه‌وم. شه‌وخۆش دایه‌گیان! شه‌و خۆش! دایكی دوورگه‌ش شه‌وشادی به دوورگه گوت و ده‌ستی دایه كتێبێك. دایكی دوورگه خه‌ریكی كتێب خوێندنه‌وه‌یه. درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||