|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه. به‌سه‌رهاتی یه‌كه‌م: رۆژێك بوو رۆژێك نه‌بوو، كچێكی بچكۆله بوو ناوی " دوورگه " بوو. دوورگه رۆژێك به دایكی ده‌ڵێ: ئه‌رێ دایه دوورگه یانی چی؟ دایكی ده‌ڵێ: له زه‌ریا گه‌وره گه‌وره‌كاندا هه‌ندێك جێگای ویشكایی هه‌یه كه هه‌ر چوار ده‌وریان ئاوه و زۆر زۆریش له ئێمه دوورن. دوورگه حه‌زی له شوێنی ویشكایی نییه، حه‌زده‌كا هه‌موو شوێنێك بارانی لێ ببارێ و هه‌موو شوێنێك دار و باخ و بوونه‌وه‌ری جۆراوجۆری لێبێ. دایكی دوورگه هه‌ستی كرد له‌وانه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دوورگه‌ی به‌باشی نه‌دابێته‌وه، هه‌ر بۆیه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: دوورگه گیان مه‌به‌ستم له ویشكایی ئه‌وه نییه كه ئه‌و دوورگانه هه‌ر ویشك ویشك بن و هیچ رووبار و بوونه‌وه‌رێكیان لێ نه‌بێ! مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و دوورگانه له ناو دڵی ئاوه‌كان هه‌ڵكه‌وتوون و پڕ پڕن له شاخ و كانی و رووبار و گوڵ و گوڵزار و بوونه‌وه‌ری جوان و بوونه‌وه‌ری ناشیرن و سامناك و له‌چاو ده‌ریاكان ویشكن. دوورگه هێشتا به ته‌واوی نازانێ بۆچی به هه‌ندێك بوونه‌وه‌ر ده‌ڵێن جوان و به‌هه‌ندێك بوونه‌وه‌ری دیكه ده‌ڵێن ناشیرن و سامناك؟! دایكی دوورگه بۆ ئه‌وه‌ی جوانتر مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی به دوورگه بگه‌یه‌نێ ده‌ڵێ: هه‌ندێك له دوورگه‌كان وه‌ك وڵاتی ئێمه ئاو و هه‌وایه‌كی زۆر خۆشیان هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ كه مرۆڤه‌كان تێیدا بژین و خۆشحاڵ بن، به‌ڵام هه‌ندێك له دوورگه‌كان ئاو و هه‌واكه‌یان زۆر ناخۆشه و مرۆڤه‌كان ناتوانن تێیدا بژین و كه‌متر بوونه‌وه‌رێكانی تریش ده‌توانن تێیدا زیندوو بمێننه‌وه. دوورگه زۆر جار له دایكی وشه‌ی" زیندوو"ی بیستووه، دوورگه ده‌زانێ دوو وشه‌ی " زیندوو " و " مردوو " دوو وشه‌ی دژی یه‌كترن. وه‌ك چۆن شه‌و دژی رۆژه و سه‌رما دژی گه‌رمایه. دوورگه فێر كراوه كه هه‌رشتێك به چاو ببیندرێت و بجووڵێت پێی بڵێ ئه‌و شته زیندووه. هه‌روه‌ها فێر كراوه هه‌رشتێك له‌به‌ر چاو نه‌مێنێ و له جووڵه و هاتووچۆ رابوه‌ستێ ئه‌و شته‌ش مردوو. دوورگه قه‌ت حه‌زناكه له جووڵه راوه‌ستێ و بمرێ، ئه‌و یاری كردن و فێربوونی زانست و زانیاری له هه‌موو شتێك پێ خۆشتره. دایكی دوورگه زانی به‌و قسانه‌ی، كچه جوانه‌كه‌ی خۆی خستۆته ناو بیر و خه‌یاڵاته‌وه،هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی دوورگه زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به دوورگه فێر بێت، درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێ: دوورگه‌گیان له دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان كه‌شتی و به‌له‌میان سازكرد، ده‌ستیان كرد به سه‌فه‌ر، له كاتی سه‌فه‌ر یشدا زۆر دوورگه‌یان دۆزییه‌وه كه پێشتر هیچ مرۆڤێكی لێ نه‌ژیابوو، زۆر دوورگه‌شیان دۆزییه‌وه كه مرۆڤی تێدا بوو ، زۆریه‌ك له‌و دوورگه خۆشانه‌ی كه مرۆڤی تێدا نه‌بوو له لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه ئاوه‌دان كرانه‌وه و كران به وڵاتی خۆیان. مرۆڤه‌كانی ئه‌و دوورگانه‌ی كه هیچكات مرۆڤی دیكه‌یان نه‌بینی بوو و سه‌فه‌ریشیان نه‌كردبوو، ده‌ستیان كرد به كوچ و سه‌فه‌ر، چوون بۆ وڵاتانی دیكه و به‌سه‌رسامییه‌وه سه‌یری ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان ده‌كرد كه هیچكات نیانبینی بوون. به‌شێك له‌و مرۆڤانه‌ی كۆچیان كرد بۆ وڵاتانی دیكه، بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌و وڵاتانه‌دا مانه‌وه و به‌شێیكیشان گه‌رانه‌وه بۆ دوورگه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆیان. دوورگه بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه: تۆ بڵێی دوورگه‌ی دیكه هه‌بێ كه تا به ئێستا هیچ مرۆڤێك پێی پێ نه‌گه‌یشتبێ و نه‌یدۆزیبێته‌وه؟! دوورگه له‌به‌ر خۆیه‌وه بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه خۆزگه بیتوانیبایه ئه‌گه‌ر گه‌وره بوو به‌له‌مێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ و بچێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی دوورگه‌یه‌ك كه كه‌س كه‌س پێی نه‌زانیبێت! دوورگه خه‌ریك بوو له خه‌یاڵیدا دوورگه‌یه‌كی به‌تاڵ له مرۆڤ و پڕ پڕ له بوونه‌وه‌ری جۆاوجۆری وێنا ده‌كرد و بیری له‌وه ده‌كرده‌وه چۆن چۆنی تێیدا بژیت؟! دوورگه له‌و خه‌یاڵاتانه‌دا بوو كه دایكی كوتووپڕ گوتی: دوورگه گیان وه‌ك ده‌ڵێن: پێده‌چێ هه‌ندێك دوورگه‌ی دیكه‌ش هه‌بێ كه كه‌س كه‌س تا به ئێستا نه‌یتوانیبێ بیدۆزێته‌وه. دوورگه، یه‌كه‌م جار پێی ناخۆش بوو كه دایكیشی بیری به‌لای دوورگه‌ی نه‌دۆزاوه‌دا چووه و پێشی ناخۆش بوو كه خه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌زانن كه دوورگه‌ی نه‌دۆزراوه هه‌یه، ئاخر پێی وا بوو ئه‌و بیره ته‌نیا به زه‌ینی خۆی گه‌یشتووه، به‌ڵام دوایه بۆی گرنگ نه‌بوو و گوتی: قه‌یناكه با خه‌ڵك بزانن كه دوورگه‌ی دیكه‌ش هه‌ن كه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆ خه‌ڵك نازانن من به‌هیوام كه گه‌وره بووم به‌دوای دوورگه‌ی خۆمدا بگه‌رێم، خۆزگه‌م به خۆم كه كه‌س ئه‌م رازه‌ی من نازانێ، له‌وانه‌یه به رۆژان بڵێم، چوونكه رۆژان زۆر هاورێیه‌كی باشه و قه‌ت رازه‌كانی مه‌ن به‌كه‌س ناڵێ، دایكیشم بۆ ئه‌و شتانه زۆر باشه، به‌ڵام به دایكم نه‌ڵێم باشتره، ئاخر دایكم زۆری خۆش ده‌وێم و ده‌ترسم نیگه‌رانم بێ، دایكم پێی وایه چونكه ئه‌و دوورگانه بوونه‌وه‌ری ده‌ڕه‌نده‌ی لێیه ئیتر من له‌وێ گورگ و شتی وا ده‌مخۆن، به‌ڵام دایكم نازانێ كه من ئه‌وه‌نده به‌هێزم كه ده‌توانم له‌گه‌ڵ هه‌موو بوونه‌وه‌ره ده‌ڕه‌نده‌كانیش ببم به هاورێ و نه‌هێڵم ئازارم پێ بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها دایكم نازانی من هه‌موو رۆژێ گوێ بۆ ده‌نگی چۆله‌كه و كۆتره‌باریكه و پشیله و هه‌موو هه‌موو شتێك راده‌گرم و ده‌مهه‌وێ فێری زمانه‌كه‌ی ئه‌وانیش بم! خۆزگه‌م به‌خۆم كه ئه‌و هه‌موو رازه خۆشه‌م هه‌یه و خۆزگه‌م به‌خۆم كه ناوم دوورگه‌یه و خۆزگه‌م به خۆم كه ده‌مهه‌وێ له داهاتوودا سه‌فه‌ر بكه‌م. به‌ڵام نابێ له‌بیرم بچێ ده‌بێ دوای سه‌فه‌ره‌كه‌م بگه‌رێمه‌وه، ئاخر بابم ده‌ڵێ هیچ جێیه‌ك له نیشتمان و وڵاتی خۆمان خۆشتر نییه، كارم به‌وه‌ی نییه، با بابم نیشمانی خۆی پێ خۆش بێ و قه‌ت به‌جێی نه‌هێڵێ، به‌ڵام من نیشتمانه‌كانی دیكه‌شم پێ خۆشه و ئه‌گه‌ریش بگه‌رێمه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆم ته‌نیا له‌به‌ر دایكم و هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانم ده‌گه‌رێمه‌وه، ئاخر من ئه‌وانم زۆر خۆش ده‌وێ و ناكرێ له‌گه‌ڵ خۆمیان ببه‌م، چوونكه ئه‌وان زمانی كۆتر و ئاژه‌ڵه‌كان و" با" و باران نازانن و له‌وانه‌یه له سه‌ر زه‌ریا تۆفان بێت و نه‌توانن خۆیان رزگار بكه‌ن. درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||