|
منداڵ
بهسهرهاتهكانی دوورگه
ئەمڕۆ چوومەوە قوتابخانە. یەک حەوتووی تەواو پشوومان هەبوو. حەوتووی رابردوو بەفرێکی زۆر باری. مامۆستاکەمان گوتی: جارێ مەیەنەوە بۆ قوتابخانە سەرماتان دەبێ. ئێمەش نەچووینەوە، بەڵام لە دەرێ یاریمان بە بەفر دەکرد. منداڵە شەڕانییەکان بە یاریی بەفر بەفرێن دەڵێن: شەرە تۆپەڵە. من حەز ناکەم بەو یارییە خۆشە بڵێم شەڕ. من وەک منداڵە شەڕانییەکان تۆپەڵە بەفرەکەم زۆر ناگووشم. تۆپەڵەی رەق هێشی زۆرە. من حەز ناکەم کەس ئازار بدەم. من تۆپەڵەکانم ناگوشم، یانی رەقیان ناکەم، من لە یاریی بەفردا بەفری سووک بە هاورێکانم دادەدەم. بۆ پێکەنین، نەک بۆ وەگریان خستنیان، بووکە بەفرینەکەی ئێمە لە هی هەموو کەس جوانتر بوو. منداڵە شەڕانییەکانی گەڕکی خوارێ 10 دانە بووکە بەفرینەی ناشیرنیان ساز کردبوو. بەڵام ئێمە بە هەموو مان یەک بووکە بەفرینەی گەورە گەورە گەوەرەی جوانمان ساز کرد. من گێزەرم هێنا بۆ لووتی، کاروان ملپێچەکەی خۆی هێنا،لە مەلی کرد، شەم کلاوێکی گوڵینگە بەسەری لەسەر سەری دانا، میهرەبان دووگمەی هێنابوو بۆ چاوی بووکەبەفرینەکەمان، ئاخر دایکی میهرەبان دروومان چییە، یانی جل بۆ خەڵک دەدوورێ. مەتین تەماتەیەکی بۆ لێوەکانی هێنا، کاکیشم لە دارە قەیسییەکەی حەشەمان لقێ داری شکاوی دۆزییەوە و بۆی کردین بە دەستەکانی، ئازاد هات و دەستەوانەکانی خۆی کردە دەستی، بووکەکەمانەوە. لە خۆشییان خەریک بوو هەڵفڕین. ئەوەندە لەدەوری بووکەکەمان یاریمان کرد و هەڵبەز و دابەزمان کرد تا ماندوو بووین. هەموومان چوونەوە بۆ ماڵێ. بەیانی هەستاین. منداڵە شەڕانییەکانی گەڕەکی خوارێ بووکەکەیان لێ تێک دابووین. سەبری دەیگوت: منداڵەکانی گەڕەکی خوارێ خۆ نەیاندەزانی ئێمە بووکە بەفرینەمان ساز کردووە، گوتم: ئەی کی پێی گوتوون؟ گوتی: جەماڵ گوڕی کابرا خراپەکەی گەڕکی خۆمان پێی گوتبوون؟، دایکم دیتبووی! گوتم: هیچ نییە سەبری گیان ئەگەر ئەمجارە بەفر بارییەوە بووکە بەفرینەیەکی گەورەتر ساز دەکەین، کە لە یاری تەوابووین پێش ئەوەی ئەوان لێمان خەرا بکەن خۆمان خرای دەکەین. سەبری گوتی جا ئەوە فایدەی چییە؟ گوتم: راستە فایدەی نییە بەڵام بابم دەڵێ: قەرارە ئەو ماڵە خراپە لەگەڕەکی خۆمان دەرکەین. تا ئەو ماڵە خراپە دەردەکەن ئێمە دەبێ هەمووجارێ بووکەبەفرینەکەی خۆمان چاک بکەینەوە. سیروان گوێی لە قسەکانمان بوو، هاتە پێشێ، گووتی بچم کاکم بێنم لێیانبدا؟ کاکم زۆر بەقەوەتە! کارەتەبازە! گوتم: نا سیروان گیان ئێمە شەڕ ناکەین، شەڕ ناکەین، هیچ کات شەڕ ناکەین، باشه بەقوربان؟! سیروان زۆر ژیکەڵەیە چوار ساڵیەتی، هەموومان خۆشمان دەوێ، گەڕەکەکەی ئێمە لە هەموو گەڕەکەکانی دیکە خۆشترە. ئەمڕۆ چوومەوە قوتابخانە. یەک حەوتووی تەواو پشوومان هەبوو. مامۆستاکەمان گوتی: بەخێر بێنەوە. من چووم تۆقەم لەڵ مامۆستاکەمان کرد و هەردووک لای روومەتیم ماچ کرد. منداڵەکان پێیان سەیر بوو. بەڵام من پێم شتێکی سەیر نییە. کێ گوتوویەتی تەنیا گەورەکان دەبێ لە پێشدا چووکەکان ماچ بکەن؟ لەو رۆژەوە هەرکات پشوومان هەبوایە، دوای پشوو هەموو منداڵەکان مامۆستایان ماچ دەکرد و لەگەڵ یەکتر تۆقەیان دەکرد و روومەتی یەکتریان ماچ دەکرد. من هەرکات دوو رۆژ کەسێکی خۆشەویستم نەبینم، هەرکە بینیم ماچی دەکەم. ئێستە پۆلی ئێمە لە هەموو پۆلەکانی دیکە خۆشترە. حەزدەکەم ئێمە لە هەموو شتێکدا یەکەم بین. خۆزگەم بەخۆمان! درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئهوهیان باشه كه نازانن فریودانی خهڵك چییه، خهڵ به چاو ئهڕوانن، به لێو پێ ئهكهنن و به زار ئهدوێن، لهكاتێكا منداڵان ههمووی ئهمانه به دڵ ئهكهن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||