تبليغاتX
منداڵ -
 
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه‌

گوڵی بەر لەوەی بخەوێ ئەو قسانەی خوارەوەی کرد:

 

من باشم. تۆش جوانی.کەوایە چیرۆکێم بۆ بگێڕوە!

ـ هەبوو نەبوو، زۆرکەس برسییە، تلبزۆنەکەمان وایگوت.

شەوانە ماڵی ئێمە رووناکە. من خۆشحاڵم. گیانم نایەشێت. تێرم. ددانەکانم خاوێنن. خۆم دەشوشتووە. منداڵی جیرانەکەمان چڵکنە. دایکم دەڵێ ئەو ماڵە فەقیرن. نازانم فەقیر یانی چی! بۆ هەرکەی فەقیر بێ چڵکنە؟! سەرمام نییە. گرمام نییە. ئێرە فێنکە. من زۆر کەسم خۆش دەوێ. پشیلەکەشم خۆش دەوێ. کاتێک دەخەمە باوشمەوە پێم خۆشە هەڵفڕم. دەڵێن هەڵفڕین خۆشە. تەیارە هەڵدەفرێ. خۆزگەم بە تەیارە. کاکم دەیگوت تەیارە بۆمب بەر دەداتەوە. دەیگوتَ بۆم خراپە. کاکم دەڵێ بۆمب ئێمە لێک جیا دەکاتەوە. دەیگوت هەرکەس وەبەر بۆمب بکەوێ دەچێ بۆ شۆنێکی دوو. من حەز ناکەم بەتەنێ بچم بۆ شۆنی دوور. حەز دەکەم پشیلەکەشم بەرم. ئەگەر تەیارە هات ناهێڵم پشیلەکەم وەبەر بۆمبەکەی بکەوێ. من تەیارەی بۆمبم خۆش ناوێ. تەیارەیەکم خۆش دەوێ بمانبا بۆ عاسمان. خەڵک لە عاسمان هەموو شۆنێک دەبینێ. ئەم دیوارە بەرزانە و ئەو شاخانەگەورانە بەرچاوی منیان گرتووە. خۆزگە هیچ شتێک بەر چاوی منی نەگرتبایە. خۆزگە بمتوانییایە هەموو شۆنێک ببینم. زۆرم خەودێ مامۆستاکەمان دەیگوت: منداڵ نابێ شەوانە درەنگ بخەوێ. من حەز دەکەم هەندێک جار بەقسەی مامۆستاکەم نەکەم. بەڵام مامۆستاکەم زۆری کتێب خوێندۆتەوە. کتێب زۆر باشە. من زۆرم کتێبەکانم خۆش دەوێ. ئەگەر وابێ با بەقسەی مامۆستاکەم بکەم. شەوباش دایەگیان. شەوباش بابەگیان. شەوباش کاکە گیان. شەو باش خۆشکە جوانەکەم. من دەخەوم، ماچ ماچ...

گوڵی خەوتۆ، خۆزگەم بەخۆی، بزە لەسەر لێویەتی.

خەونی خۆش خۆش ببینی گوڵی گیان.



2007/9/29 :: 3:2 AM ::  نويسنده : ناسر فه‌تحی
درباره وبلاگ

منداڵان ئه‌وه‌یان باشه‌
كه‌ نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه‌،
خه‌ڵ به‌ چاو ئه‌ڕوانن،
به‌ لێو پێ ئه‌كه‌نن و
به‌ زار ئه‌دوێن،
له‌كاتێكا
منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه‌
به‌ دڵ ئه‌كه‌ن.
.........................................
پيوندها