تبليغاتX
منداڵ -
 
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه‌

دەمهەوێ ئەرکێکتان پێ بسپێرم، ئەرکی چێ کردنی ئامێرێک کە تا بە هەنووکە کەس چێی نەکردووە:

سوور

زەرد

شین

ئەو سێ رەنگە، لە لایەن مرۆڤەکانەوە وەک سێ رەنگی سەرەکی دیاری کراون.

نارنجی

سەوز (کەسک)

بنەوەش

ئەو سێ رەنگەش لە لایەن مرۆڤەکانەوە وەک سێ رەنگی لاوەکی دیاری کراون.

گەر سوور و زەرد تێکەڵ بکرێن رەنگی نارنجی ساز دەبێ.

گەر سوور و شین تێکەڵ بکرێن رەنگی بنەوش ساز دەبێ.

گەر زەرد و شین تێکەڵ بکرێن رەنگی کەسک ساز دەبێ.

گەر سوور و زەرد و شین و نارنجی و کەسک و هەموویان تێکەڵ بن، رەنگی خۆڵەمێشی ساز دەبێ.

گەر رەنگی رەش لەگەڵ ئەو رەنگانەی باسمان کردن تێکەڵ بکرێ، رەنگەکان تۆختر دەبن.

بۆ وێنە، گەر بڕێک رەنگی رەش بکەینە نێو رەنگی سوور، سوورەکەمان تۆختر دەبێ و دەبێتە سوورێکی جگەری.

گەر گەمێک رەنگی رەش بکەینە ناو رەنگی زەردەوە رەنگە زەردەکەمان دەبێتە زرەدێکی تاریک.

گەر رەش بکەینە شینەوە شینەکەمان تۆختر دەبێ و لە رەنگی سوورمەیی نزیک دەبێتەوە.

هەچەندێک رەشەکە زیاتر بێ رەنگەکان تۆختر دەبن.

گەر رەنگە رەشەکان لە رادە بەدەر تێکەڵ بە رەنگە لاوەکی و سەرەکییەکان بکرێن، ئەو رەنگانەش تایبەتمەندی خۆیان لەدەست دەدەن و دەبن بە رەنگی رەش، یانی لەژێر پەردەی رەشایی دا دەشاردرێنەوە.

رەنگی سپی، ئەم رەنگە بە پێچەوانەی رەنگی رەش کار دەکا.

رەنگی سپی تێکەڵ بە هەر رەنگێک بکرێت ئەو رەنگە رووناکتر دەبێتەوە.

بۆ وێنە: گەر رەنگی شین رەنگی سپیی تێکەڵ بکرێ، شینەکە کاڵ دەبێتەوە و دەبێتە حەوایی.

گەر سپی بکرێتە نیۆ زرەردەوە زرەردەکە کاڵ دەبێتەوە.

گەر سپی بکرێتە نێو رەنگی سوورەوە رەنگە سوورەکە کاڵ دەبێتەوە و دەبێتە چێرەیی.

گەر رەنگی سپیش لە رادەبەدەر تێکەڵ بە رەنگەکانی دیکە بکرێت، رەنگەکان رەنگی خۆیان لەدەست دەدەن و دەبن بە سپییەکی تر.

کەوا بوو میهرەبانەکان، گەر دەتانهەوێ هەموو رەنگەکان جوانییەکانی خۆیان بنوێنن، هیچ کات نە رەنگی رەشی زۆر تێکەڵ بکەن نە رەنگی سپی.

لەبیرتان نەچێ رەنگە جۆراو جۆرەکان جوانن و لە چاوەجوانەکانی گشت لایەکماندا سەما دەکەن.

وەرن با کاتێک چاو لە رەگەکان دەکەین هەموویان لە چاوەکانماندا وەسەما بێنین و وەک چاوەکانمان خۆشمان بوێن.

منداڵە ئازیزەکان! من تازە گەورە بووم و زۆر سەرقاڵم، وەک باک و دایکی خۆتان منیش هەر لە بیری ئەوەدام بۆ منداڵەکانم کاسپی بکەم بەخێویان بکەم، بۆیە لە بەیانییەوە تا شەوێ خەریکی کارم و کاتم نییە بیر لە درووست کردنی شتی نوێ بکەمەوە، شەویش ئیتر زۆر ماندوو دەبم و دەخەوم، بەڵام ئێوە کاتتان زۆرە و تەنیا بیر لە زانست دەکەنەوە، کەوابوو من زۆر دەمێکە شتێکم لە مێشکی دا ماوەتەوە و نەمتوانیوە درووستی بکەم، حەز دەکەم ئێوە چاکی بکەن چەوونکە مێشکی ئێوە زۆر ئارامتر و بەهێزترە.

لەمێژە دەمهەوێ کەرەسەیەک ساز بکەم کەنووری رەش چاک بکا!

ئێوە سازی دەکەن؟

جوان گوێ راگرن بزانن مەبەستم چییە:

چراقەوەیەک بهێننە بەرچاوی خۆتان، ئافەرەم!

گەر شووشەی چراقەوەکە رەنگی سوور بێ ئەو نوورەی کە لێی دێتە دەرێ رەنگەکەی دەبێتە سوور.

رەنگی شووشەی چرا قەوەکە هەرچییەک بێ ئەو نوورەی لێ دێتە دەرێ، بەڵام گەر شووشەکەی رەش بێ هیچ رەنگێکی لێ نایەتەدەر.

تکایە ئەگەر توانیتان شتێک ساز بکەن کە نووری رەشی لێ بێتە دەرێ ئاگادارم بکەنەوە، چوونکە ئەو کەرەستەیە زۆر نەهێنی دەردەخا و گەلێک چیرۆکی شاراوە ئاشکرا دەکا!

 

((لە بیرتان نەچێ رەنگە مادەییەکان لەگەڵ رەنگە نوورییەکان جیاوازییان هەیە، لەم جیاوازییەش بکۆڵنەوە زەرەر ناکەن)).

 



2007/9/30 :: 2:51 AM ::  نويسنده : ناسر فه‌تحی
درباره وبلاگ

منداڵان ئه‌وه‌یان باشه‌
كه‌ نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه‌،
خه‌ڵ به‌ چاو ئه‌ڕوانن،
به‌ لێو پێ ئه‌كه‌نن و
به‌ زار ئه‌دوێن،
له‌كاتێكا
منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه‌
به‌ دڵ ئه‌كه‌ن.
.........................................
پيوندها