|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
پیره‌كان داوای وشه‌ی منداڵ ده‌كه‌ن بڕێك بێده‌نگی بپارێزن با دوو قسه به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین. راسته جار جاره زۆر ناخۆشه كه پێمان ده‌ڵێن: تۆ منداڵی جارێ قسه مه‌كه! به‌ڵام ئه‌رێ ئه‌و قسه‌یه باشه؟! نا، هه‌ر بۆیه به هه‌موو منداڵانی دنیا ده‌ڵێم: منداڵان زۆر شت ده‌زانن، به‌ڵام ده‌بێ زۆر شتی دیكه‌ش فێر بن. له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا ئه‌و مرۆڤانه‌ی ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ بچووكتره، پێیان ده‌ڵێن منداڵ. خۆ وشه‌ی منداڵ به‌مانای نه‌زانیی مرۆڤه بچووكه‌كان نییه! وشه‌ی منداڵ جۆرێك دابه‌شكردنه، ده‌زانن مه‌به‌ستم چییه؟! نازانن؟! ده‌ی باشه ئێستا پێتان ده‌ڵێم: هه‌بوو نه‌بوو ئێواره‌یه‌كی زوو، ئه‌وكاته‌ی هێشتا كه‌س شێوی نه‌خواردبوو، هه‌موو مرۆڤه‌كانی دنیا كوتووپڕی خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێ، زۆر سه‌یر بوو، هه‌رده‌تگوت قه‌ت نه‌خوتوون، ئه‌وه زۆر سه‌یر نه‌بوو، ده‌زانن چی زۆر سه‌یر بوو؟! سه‌یره‌كه‌ی له‌وه‌دابوو هه‌ر هه‌مووشیان چووبوونه خه‌وی منداڵێكی جوان و خوێن شیرینه‌وه، منداڵه‌كه كه دیتی هه‌موو مرۆڤه‌كانی دنیا هاتوونه‌ته نێو خه‌وه‌كه‌یه‌وه زۆری پێ خۆش بوو، گوتی: سڵاو له هه‌مووتان ده‌كه‌م، به‌خێر بێن، زۆر خۆشحاڵ بووم به هاتنتان! مرۆڤه‌كانیش هه‌ر هه‌موویان یه‌كه به‌یه‌كه هاتنه پێشێ و تۆقه‌یان له‌گه‌ڵ منداڵه جوانه‌كه كرد و خۆیان پێ ناساند، له‌وانه‌یه ئێستا بڵێن: باشه ئه‌و هه‌موو مرۆڤه چندیان پێ چوو تا له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه تۆقه بكه‌ن؟ پێتا ده‌ڵێم: به‌هه‌موویه‌وه سێ چركه‌شی نه‌خایاند، ئاخر ده‌زانن بۆ؟ چوونكه كاته‌كانی ناو خه‌ون زۆر زوو تێپه‌ڕ ده‌بن. به‌ڵێ گوتمان هه‌موو مرۆڤه‌كان تۆقه‌یان له‌گه‌ڵ منداڵه بچووكه كرد و چوون دانیشتن. منداڵه بچووكه جوانه‌كه گوتی: یه‌كه به یه‌كه وه‌رنه پێشێ بزانم بۆچی هاتوونه‌ته نێو خه‌ونه‌كه‌ی منه‌وه؟! هه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كان چوونه پێشێ و به نۆبه قسه‌ی خۆیان بۆ منداڵه جوانه‌كه باس كرد. منداڵه‌كه‌ش گوتی: زۆر چاكه وا دیاره هه‌مووتان گله‌ییتان هه‌یه و گله‌ییه‌كه‌ی هه‌مووشتان وه‌كوو هی یه‌كتری ده‌چێ، هه‌ر بۆیه چوونكه داواتان له من كردووه كێشه‌كه‌تان بۆ چاره سه‌ر بكه‌م، زۆر سپاستان ده‌كه‌م و ئێستاش بۆتان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م. منداڵه خۆشه‌ویسته‌كان ده‌زانن كێشه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كان چی بوو؟ نازانن؟! زۆر باشه ئێستا پێتان ده‌ڵێم: كێشه‌كه ئه‌وه بوو خه‌ڵكه‌كه ده‌یانگووت ئێمه ته‌مه‌نی مرۆڤمان به‌سه‌ر سێ به‌ش دابه‌ش كردووه و سێ ناومان لێناوه، ناوی به‌شی یه‌كه‌ممان ناوه پیری، ناوی به‌شی دووهه‌ممان ناوی لاوی، ناوی به‌شی سێهه‌ممان ناوه منداڵی، ئێستاش كه ده‌مانهه‌وێ دابه‌شی بكه‌ین به‌ساڵاچووه‌كان داوای ناوی منداڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام لاوه‌كان به‌دژی پیره‌كان زوو زوو خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ده‌بێ ناوی منداڵ كه له‌هه‌موو ناوێك خۆشتر و جوانتر بدرێ به ئێمه. منداڵه جوانه‌كه‌ش گوتی: ئه‌ی باشه بچووكه‌كان ده‌ڵێن چی؟ ئه‌وان داوای كام ناو ده‌كه‌ن؟ خه‌ڵكه‌كه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه: پرسمان به بچووكه‌كان نه‌كردووه. منداڵه بچووكه گوتی: یانی ئێوه له مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كانتان نه‌پرسیوه كه حه‌زیان له چ ناوێكه؟ خه‌ڵكه‌كه هه‌موو پێكه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه: نا...! منداڵه‌كه‌ش گوتی ئاوا نابێ، گوتی رێگه چۆڵ بكه‌ن بۆ بچووكه‌كان با ئه‌وان بێنه پێشێ! مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كان چوونه پێشێ، منداڵه جوانه‌كه لێی پرسین: ئه‌ی مرۆڤه بچووكه‌كان ئێوه چ ناوێكتان ده‌وێ؟ مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كانیش هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه گوتیان: ئێمه هه‌ر ناوێكمان بده‌نێ پێی رازیین، به‌مه‌رجێك گه‌وره‌كان بۆ هه‌ر شتێك كه پێوه‌ندی به‌ئێمه‌وه بوو پرسمان پێ بكه‌ن. منداڵه جوانه‌كه‌ش كه ئه‌وه‌ی بیست گووتی: ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسن و به‌قسه‌م ده‌كه‌ن با ناوی منداڵ بدرێ به مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كان، چوونكه ئه‌وان هێمای پاكی و راستگۆیی و جوانین و ئه‌و ناوه‌ش هه‌ر له‌وان ده‌وه‌شێته‌وه. به‌دوای قسه‌ی منداڵه جوانه‌كه گه‌وره‌كان شه‌رمیان له زیاده خوازییه‌كانی خۆیان كرد و به كۆی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه رێك كه‌وتن كه ناوی منداڵ كه هێمایه‌كه بۆ جوانی و پاكی و راسبێژی، بدرێ به مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كان. هه‌ر بۆیه له‌و كاته‌وه ئه‌و وشه جوانه، واته وشه‌ی "منداڵ" به مرۆڤه كه‌مته‌مه‌نه‌كان به‌خشرا و له‌وكاته‌وه تا به ئێستا به مرۆڤه بچووكه‌كان ده‌گوترێ منداڵ. كه‌وابوو نابێ منداڵه خۆشه‌ویسته‌كان له‌وه‌ی كه پێیان ده‌گوترێ منداڵ ناره‌حه‌ت بن و به‌ڵكوو ده‌بێ شانازیش به‌و وشه جوان و رێك و پێكه بكه‌ن. ئه‌ی منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانی دنیان وشه‌ی منداڵتان لێ پیرۆز بێ، چوونكه هه‌ر خۆتانن كه رێزی ئه‌و وشه جوانه و پڕ ناوه‌رۆك و پیرۆزه راده‌گرن و ده‌یپارێزن. جارێكی دیكه‌ش پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێینه‌وه، پیرۆزتان بێ، پیرۆز. درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||