|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه به‌سه‌رهاتی پێنجه‌م: دوورگه له ناو پۆل دانیشتووه. مامۆستاكه‌یان خه‌ریكه وانه‌ی بیركارییان پێ ده‌ڵێته‌وه. سیروان وه‌ك هه‌میشه له دواو دواوه‌ی پۆله‌كه‌یان دانیشتووه. سیروان به كاغه‌ز فرۆكه‌یه‌كی سازكردووه. سیروان چاوه‌ڕوانه مامۆستاكه‌یان رووبكاته ته‌خته‌ره‌شه‌كه. مامۆستا رووی كرده ته‌خته‌ره‌شه‌كه. سیروان فڕۆكه‌كه‌ی فڕێ‌دا بۆ پێشێ. فرۆكه‌كه له پشته‌سه‌ری هیوا كه‌وت و به‌ربۆوه به‌رده‌می رۆژان. سیروان خۆی له گێلی دا. سیروان به‌و خۆ گێل كردنه، ده‌یهه‌ویست وا نیشان بدات كه، یانی ئه‌من ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه. هیوا زانی كه سیروان فرۆكه‌كه‌ی فڕێداوه. مامۆستا هێشتا ئاگای له هیچ نه‌بووه. هیوا ده‌ستی به‌رزكرده‌وه، هه‌ركه ویستی قسه‌بكا، رۆژان پێش ده‌می هیوای گرت و گوتی: نا.. نا.. بێده‌نگ به! جارێ هیچ مه‌ڵێ! با مامۆستا نه‌زانێ! دوایه بۆخۆم چاری ده‌كه‌م! هیوا زۆر ده‌رسخوێنه، هه‌میشه له پێش پێشه‌وه‌ی پۆل داده‌نیشێ! به‌ڵام حه‌یفه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه بڕێك قسه‌گێڕه‌وه‌یه! رۆژانیش زۆر ده‌رسخوێنه، ئه‌ویش هه‌میشه له سه‌ر كورسییه‌كانی پێشه‌وه داده‌نیشێ. به‌ڵام رۆژان زۆر ژیره، ئه‌و هیچ كات حه‌ز له ئاژاوه و قسه‌گێڕانه‌وه ناكات. رۆژان هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات، كێشه‌كان به قسه‌كردن چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌و ئیزن به‌خۆی نادات له خۆڕا شكایه‌ت له خه‌ڵك بكات. دوورگه هه‌میشه له‌ناوه‌ندی پۆله‌كه‌یان داده‌نیشێ. هه‌میشه بۆ پله‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌م و سێهه‌م، له‌نێوان رۆژان و دوورگه و هیوا ركه‌به‌رایه‌تی هه‌یه. به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كاته‌كان هیوا نه‌فه‌ری یه‌كه‌مه. بۆ پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌میش، هه‌میشه دوورگه و رۆژان له نێو خۆیاندا كێبه‌ركێیانه. مامۆستا گوێی له ده‌نگێك بوو. ئاوڕیدایه‌وه و گوتی: ئه‌و سرته سرته‌تان له چییه؟! هاوڕێ نزیكه‌كه‌ی سیراوان، كه ئه‌ویش هه‌میشه له دواو دواوه‌ی پۆله‌كه‌یان داده‌نیشێ، ده‌ستی هه‌ڵێنا و گوتی: مامۆستا.. مامۆستا...! سیراوان فڕۆكه‌یه‌كی به كاغه‌ز دروستكرد و هاویشتییه پێشه‌وه، رۆژانیش له ژێر كورسییه‌كه‌ی خۆیدا شاردییه‌وه! مامۆستاكه‌ی دوورگه و ئه‌وان مامۆستایه‌كی تازه‌یه. ئه‌و مامۆستایه‌ی پێشوویان كه گوێچكه‌ی سیروانی ده‌كێشا، له‌و قوتابخانه‌یه نه‌ماوه. به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و گوێ كێشانانه‌ی، له قوتابخانه‌كه‌یانی ده‌ركردووه. ئه‌م مامۆستایه‌ی ئێستای دوورگه و ئه‌وان، زۆر مامۆستای چاكه، ئه‌ویش وه‌ك رۆژان هه‌میشه حه‌زده‌كا به قسه‌كردن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. هه‌ر بۆیه به كوڕه فزووله‌كه‌ی گوت: ئه‌و كاره‌ی سیراوان پێوه‌ندی به‌تۆوه نییه! تۆ بۆت نییه جارێكی دیكه فزوولی بكه‌ی، سیروان ئه‌گه‌ر كارێكی خراپ بكا، ده‌بێ بۆخۆی شه‌رم له خۆی بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه شكایه‌تی لێ بكه‌ن! دوورگه زۆری ئه‌و وه‌ڵامه‌ی مامۆستاكه‌یان به‌دڵ بوو. كوڕه فزووله‌كه سه‌ری داخست و وه‌ك سیروان له شه‌رمان بێده‌نگ بوو. مامۆستا وانه‌كه‌ی ته‌واوكرد و گوتی: ئیتر بۆ ئه‌مڕۆ به‌سه، من ده‌چمه ژووری به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه، ئێوه‌ش ئه‌و 10 خوله‌كه‌ی كه له كاته‌كه‌مان ماوه‌ته‌وه، ئازادن، هه‌رچییه‌ك ده‌یكه‌ن بیكه‌ن، كه‌یفی خۆتانه. مامۆستا رووی كرده سیروان و گوتی: سیروان گیان، ئێستا كه ده‌رسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان كۆتایی پێ هاتووه، ده‌توانی به‌كه‌یفی خۆت فرۆكه سازبكه‌ی و منداڵه‌كانی دیكه‌ش فێر بكه‌ی، به‌ڵام ئاگات له لاپه‌ڕه‌كانت بێ، حه‌یفه، زۆریان خه‌سار نه‌كه‌ی! سیروان ئه‌وه‌نده‌ی دیكه به‌و قسه‌یه‌ی مامۆستاكه‌مان شه‌رمی له كاره‌كه‌ی خۆی كرده‌وه. من پێم وانییه تازه سیروان قه‌ت ئه‌و كاره دووپات بكاته‌وه. مامۆستا ماندوونه‌بوونیی له منداڵه‌كان كرد و له پۆل چووه ده‌رێ. دوورگه چوو بۆلای سیروان و گوتی: ئه‌ه... سیروان خان! هیوا و رۆژان كاره خراپه‌كه‌ی تۆیان به مامۆستا نه‌گوت، كه‌چی هاوڕێ نزیكه‌كه‌ی خۆت شكایه‌تی لێ كردی! ئه‌گه‌ر ته‌مبێ بووبێتی، جارێكی دیكه هاوڕێیه‌تی كه‌سانی قسه‌گێڕه‌وه ناكه‌ی! رۆژانیش هاته پێشێ و گوتی: دوورگه راست ده‌كا، هاوڕێی باش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه یه‌كتری ئامۆژگاری ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی فزوولی له‌یه‌كتر بكه‌ن! سیروان عاده‌تێكی زۆر خراپی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆر زوو ئامۆژگاری و نسیحه‌تی له‌بیر ده‌چێته‌وه. یانی له راستیدا خۆی له ئامۆژگارییه‌كان گێل ده‌كا. من ده‌زانم سیروان باش له قسه‌كانی دوورگه و مامۆستاكه‌یان و رۆژان تێ گه‌یشتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ سبه‌ی هه‌موو ئه‌و ئامۆژگارییانه‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه و دیسان له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه فزووله ده‌بێته‌وه به هاوڕێ و ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به ئازاردانی منداڵه‌كانی دیكه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان. ئاخر سیروان زۆر هاروهاجه و هاروهاجتر له‌و كوڕه‌شی بۆ هاوڕێیه‌تی وه‌ده‌ست ناكه‌وێ! خۆزگه سیوان ئه‌و عاده‌ته خراپانه‌ی نه‌بوایه! من ده‌زانم سیروان چاك ده‌بێ، به‌ڵام زۆری پێ ده‌چێ! به‌ئاواتی ئه‌و رۆژه‌ی سیروان هیچكات قسه‌ی باشی له‌بیر نه‌چێته‌وه. به‌وهیوایه! دوورگه به‌سه‌رهاتی ئه‌مڕۆشی، له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانی دا نووسییه‌وه. درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||