|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
ده‌ق/ شانۆنانمه ده‌قێكی شانۆگه‌ری بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 10 تا 16 ساڵان نوسینی: ناسر فه‌تحی پێشكه‌شكار (( ئه‌م ده‌قه، بۆ ئه‌و منداڵانه نووسراوه كه حه‌زده‌كه‌ن ببن به پێشكه‌شكارێكی سه‌ركه‌وتوو، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه نووسراوه كه حه‌زده‌كه‌ن ببن به پێشكه‌شكارێكی سه‌ركه‌تووی بواری منداڵان. )) (( په‌رده هه‌ڵده‌درێته‌وه، منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان ـ كچ یا كوڕ بوونه‌كه‌ی گرنگ نییه ـ دێته سه‌ر سێن، روو به بینه‌ران راده‌وه‌ستێ، جلوو به‌رگێكی هاو شێوه‌ی ده‌ڵقه‌كی له‌به‌ردایه، به بێ ده‌نگی چاو له بینه‌ران ده‌كا، وێده‌چێ كه چاو له یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئاماده‌بووان ده‌كا، بزه‌یه‌كی له‌سه‌ر لێوه، و هه‌ر وابه بێده‌نگی زیاتر له 30 چركه چاو له دانیشتووانی ناو هۆڵه‌كه ده‌كا و له په‌ڕ به ده‌نگێكی نه‌زم كه وه‌ك سرته ده‌چێ سه‌ری نه‌وی ده‌كا و ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: ئه‌م كاته‌تان باش! (( هه‌ر وا به سه‌بری و به سرته‌وه ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار : دایه‌ی ...! دایه‌ی ...! ده‌زانن دایه‌ی یانی چی؟! دایه‌ی! دا .. یه .. ی.. یانی .. دایه‌ی .. بێده‌نگی بپارێزن! (( پێشكه‌شكار له حاڵه‌تی فشه و گه‌مه دێته‌درێ و به روخسارێكی جیدییه‌وه روو له بینه‌ره‌كان ده‌كا و هه‌وڵده‌دا كه قسه‌كانی لێ تێكه‌ڵ نه‌بێ( دیاره ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌شێكی له شانۆگه‌رییه‌كه) هه‌ر به‌و حاڵه‌ته جیدییه‌وه ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار : دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه هه‌لاوه مه‌لاوه .. نا .. نا .. سه‌لاوه مه‌لاوه .. نا.. نا.. په‌لاوه.. نا .. سه‌لاوه مه‌ڵێكووم! نووچ .. مه‌به‌ستم سه‌لامه‌لێكووم بوو.. ئه‌وه بۆ كه‌س وه‌ڵامم ناداته‌وه؟! وه‌ڵاهی ده‌گریم! (( پێشكه‌شكار ده‌ست به گریان ده‌كاو به شێوه‌یه‌كی كومێدی ده‌گری و خۆی ده‌خاته سه‌ر زه‌وی، لاقه‌كانی ـ وه‌ك منداڵێكی لاسار كه گرووی گرتبێ ـ له زه‌وی ده‌وه‌ژێنێ و هاوار هاوار ده‌كا و ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: هی... هی... هی... ئای... ئایی... یی... ن‌ف ... ن‌ف ... ( لووت هه‌ڵمژین ) ئه‌هه ... ئه‌هه... ((پێشكه‌شكار دوای ئه‌وه‌ی كه ورده‌ورده ژیر ده‌بێته‌وه، به‌واتایه‌كی تر دوای گریانه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێ، هه‌ڵده‌ستێ و روو به بینه‌ران ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: هیچ نییه ده‌ی! مادام ئێوه من ژیر ناكه‌نه‌وه بۆخۆم ژیر ده‌بمه‌وه! (( پێشكه‌شكار چلم و لێكه‌كه‌ی ده‌سترێ و جل و به‌رگه‌كانی رێك و پێك ده‌كاته‌وه و روو له ئاماده‌بووان ده‌كا و ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: ئافڕنی.. ده‌خۆن فڕنی.. ده‌زانن فڕنی چییه؟ نازانن؟! ده‌زانن؟! ده‌ی باشه ئه‌وانه‌ی نازانن با له‌وانه‌ی كه‌ده‌زانن بپرسن. لێی گه‌رێن كێ فڕنی ده‌خوا! ئێ؟! یانی تۆ ده‌خۆی؟ ئێ ! وامزانی ده‌ڵێی ده‌خۆم .. ببووره. (( پێشكه‌شكار ده‌م و لچی ( ده‌موو لووتی ) شۆڕ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: لێی گه‌رێن .. بابێینه‌وه سه‌ر كه‌ر و تێڕه‌كه‌ی خۆمان !!! له كوێ دابووین؟ ئه‌ها .. وه‌بیرم هاته‌وه! جا هه‌ر من ده‌مگووت سووره ئه‌و ده‌یگوت بۆره! ئاخر زۆر سه‌یر یانی ره‌نگی سوور و ره‌نگی بۆر فه‌رقیان نییه؟ با .. با .. فه‌رقیان هه‌یه.. زۆریشیان فه‌رق هه‌یه.. زیاتر له سه‌د گۆچانیان فه‌قه! (( پێشكه‌شكار ده‌چێته سه‌ر لێواری سێنه‌كه و هه‌ر جاره و روو له منداڵێك ده‌كا و پرسیارێكیان لێ ده‌كا: )) پێشكه‌شكار: ده‌زانی؟! نازانی؟! ئه‌ی چی؟! ئه‌دی كوو؟! كوو واده‌بیتن؟! لۆ؟! به‌راسته؟! نا! شتێكی سه‌یه‌ره؟! ئه‌وه كه‌ی؟! ئه‌مرۆ؟! ئێ؟!!! ده‌ی باشه ده‌ی .. فێڵه‌زان شتێك ده‌زانی بۆ پێم ناڵێی ؟! باشه ئه‌وه بۆ هه‌ر شتم لێ ده‌شارییه‌وه؟! هه‌ر ده‌یشارییه‌وه؟! یانی حه‌ز ناكه‌ی پێم بڵێی؟! یانی ناتهه‌وێ كه‌س بیزانێ؟ باوه‌ر بكه من به‌كه‌س ناڵێم!!! (( له‌م كاتانه‌ی پێشكه‌شكار پرسیار ده‌كا، چاوه‌روانی وه‌ڵامی كه‌س نابێ و كاریشی به وه‌ڵامی كه‌سه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر له كاتی گوتنی دیالۆگه‌كانی كه‌سێكیش له ئاماده‌بووان وه‌لامی دروستی به پرسیاره‌كانی پێشكه‌شكار داوه، با پێشكه‌شار خۆی تێكنه‌دا و درێژه به‌قسه‌كه‌ی بدات، ئه‌گه‌ر زانی پێویسته كه پرسیارێك وڵام بدرێته‌وه، با له‌گۆتره وڵام بداته‌وه)) پێشكه‌شكار: راوه‌ستن با شتێكتان بۆ بگێرمه‌وه.. چه‌ند چركه .. دایه‌ی .. دایه‌ی بێ ده‌نگ بن! بێده‌نگ .. بێده‌نگ .. شتێكتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه به‌ڵام به‌كه‌س نه‌ڵێن؟! باش! باش! ئافه‌ره‌م زۆر باشه .. (( پێشكه‌شكار به بێ ئه‌وه‌ی مه‌حته‌ل بێ، یه‌كسه‌ر به ده‌نگێكی سه‌بر و به له‌سه‌ره خۆییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا: )) پێشكه‌شكار: رۆژێكی دایه‌گه‌وره‌یه‌كی چیرۆك بێژی خۆین شیرین و چاوپڕ له هیوام بینی، دیاره دایه‌گه‌وره‌كه زۆر خه‌په‌چرۆ و ژیكه‌لانش بوو، هه‌تا بڵێی خوێن‌شیرین و رۆح سووكیش بوو.. دایه گه‌وره‌كه ئه‌و رۆژه هه‌رچی چیرۆكی ده‌زانی پێم گێڕایه‌وه .. چیرۆكه‌كانی به‌راستی خۆش بوون! حه‌ز ده‌كه‌ن برێكتان له چیرۆكانه بۆ بگێرمه‌وه؟ ها؟! حه‌ز ده‌كه‌ن؟! ئه‌ها.. (( پێشكه‌شكار هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵده‌كێشێ و روو له بینه‌ران ده‌كا و ئاوا ده‌ست پێ ده‌كا: )) پێشكه‌شكار: زۆر باشه .. جوان گوێ رابگرن! ئه‌و چیرۆكه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه تا به ئێستا ئێوه بیستووتانن جیاوازی هه‌یه .. دڵنیام قه‌ت چیرۆكی ئاواهیتان نه‌بیستووه .. ده‌بێ جوان گوێ رابگرن ده‌نا ئه‌گه‌ر له ئه‌وه‌لی قسه‌كانم تێ نه‌گه‌ن و وه‌دوا بكه‌ون، تازه تا ئاخرییه‌كه تێناگه‌ن .. ئه‌و دایه‌گه‌وره‌یه‌ی كه بۆم باس كردن رۆژێكیان چیرۆكێكی ئاواهی بۆ گێڕامه‌وه: هه‌بوو نه‌بوو ده‌ورانی زوو .. ده‌زی و ده‌زوو .. هیچ كه‌س نه‌ی بوو .. ئاخر ئه‌وكات هێشتا مرۆڤ بوونی نه‌بوو .. بوونه‌وه‌ری زه‌لام زه‌لام .. مل درێژ و پان و به‌سام .. دایم شه‌ڕ و كێشه‌یان بوو.. شه‌ریان له‌سه‌ر هیچ و پووچ بوو .. رۆژێكی پێش قاوه‌ڵتی .. ملدرێژێكی پێنج قاتی .. وه‌ده‌ركه‌وت له ماڵباتی .. دانیاسۆڕێكی سه‌ت فووتی .. رووی كرده ملدرێژ و گوتی : ملدرێژی به‌من چی؟! به‌قه‌وه‌تی به‌من چی؟! بۆ بێره دا دێی و ده‌چی؟! بۆ نازانی كه ئێره .. تاپۆی شێری دلێره؟! ملدرێژ كه ئه‌وه‌ی دی .. بۆوه‌ی كه جارێكی دی .. تووشی شه‌ر نه‌بێته‌وه .. به بێ ده‌نگی ده‌كشێته‌وه.. بۆ ماڵێ ده‌چێته‌و .. ته‌ق ته‌ق له ده‌رگا ده‌دا .. جارێكی تر لێی ده‌داته‌وه .. ده‌نگێكی نامۆ ده‌ڵێ : ئه‌وه هاتم! هۆی به‌ڵێ ! مرۆڤ ده‌رگای كرده‌وه .. به‌جوانی لێی وردبۆو .. دیتی كه‌رێك له‌ولاوه .. بارێكی سێوی ها پێوه .. پاڵی وه‌دارێك داوه .. جا رووی تێكرد و گوتی : به‌خوا وام زانی دێوی؟! به‌س نه‌بوو خۆت بووی رێوی! پێكه‌وه ده‌چنه ژوورێ .. بۆ ماڵی ورچه بۆرێ .. ورچه به مرۆچه‌ی وت : شه‌وچه‌له بێنم؟! چت گوت؟! خواردیان و خه‌و پێكه‌وه .. هه‌ردووكیانی برده‌وه.. نیوه شه‌وێ .. لوولره‌ی كورگێ .. هه‌ردووكیان وه‌خه‌به‌ر دێنێ .. به‌رخه به‌سته‌زمانه‌كه .. خۆی ده‌خاته بن دایكه .. دایكی ده‌ڵێ: كیسه‌ڵێ ! فه‌رخه چووكه‌ی خات قه‌لێ .. له بن من وه‌ره‌ده‌رێ ! ده‌ركه داخراوه جووجه‌ڵێ! (( پێشكه‌شكار له دیالۆگه‌كانی سه‌ره‌وه دا ده‌بێ به‌رده‌وام تۆنی ده‌نگی بگۆرێ، یانی به تۆنی به‌رز و نه‌زم و به حاله‌ته‌كانی دڵراوكێ، تامه‌زرۆیی، ترس و خۆشحالییه‌وه و به هه‌ر حاله‌تێك كه له‌گه‌ڵ كه‌شی چیرۆكه‌كه ده‌گونجێ، شانۆگه‌رییه‌كه درێژه پێ بدا. دوای ئه‌وی پێشكه‌شكار وشه‌ی" جووجه‌ڵێ" له دوایین ره‌سته‌كانی سه‌ره‌وه ده‌ڵێت، چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌بێ ده‌نگی راده‌وه‌ستێ و حاله‌ته‌كانی خۆی جۆرێك ئه‌دا ده‌كا، هه‌ر ده‌ڵێی شتێكی لێ گوم بووه و نازانێ چییه، یانی زۆر سه‌رسام و نیگه‌ران دیاری ده‌كا. له پڕ پێشكه‌شكار ده‌ست ده‌كاته‌وه به قسه‌كردن و ده‌ڵێ : )) پێشكه‌شكار : دایه‌گه‌وره .. ئا .. دایه‌گه‌وره ده‌یگوت .. نابێ وابكه .. دانیشه .. نابێ .. نایكه‌م .. ئه‌وه چییه .. به‌خوای خه‌تای من نییه .. زیاترم هه‌وڵدا .. لێیگه‌رام .. هیچ نییه .. بووراوی .. خۆشم ده‌ێی .. سه‌ری كه‌س نه‌شكێنی .. گریانه‌كه‌ی ته‌واو بوو .. ئه‌و هه‌میشه حه‌زی له گورانی گونه .. هه‌ربۆیه هه‌رچی له‌سه‌ر سفره بۆی دابنین گروو ناگرێ و ده‌یخوا .. خۆشمان له‌كار نادزینه‌وه .. به‌سه ئیتر خه‌وم نایه .. جا من ئێواران زوو ده‌چمه‌وه بۆ ماڵێ .. هه‌ڵم خوڕی و داده‌نیشتامه‌وه سه‌ر پێوه و كه‌ڵه‌واوه‌كه شێری جوانه‌كه‌م به‌رنه‌دابۆوه و كه‌مانچه‌لیوانیكیشم شۆرتبایه‌ته‌وه ده‌بێ نابێ كێ ده‌ڵێ من نازانم چیرۆك بگێڕمه‌وه! من ده‌زانم چیرۆك بگێڕمه‌وه! (( پێشكه‌شكار له دوایین به‌شی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی ده‌ست ده‌كا به پێكه‌نین ئه‌وه‌نده پێده‌كه‌نێ له‌وانه‌یه بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی، ورده ورده پێكه‌نینه‌كه ده‌یخاته سه‌ر پشت و بم شێوه‌یه شانۆگه‌رییه‌كه كۆتایی پێ دێ. )) ئامانجكان له نووسینی ئه‌م شانۆگه‌رییه : 1 ـ كۆمه‌ڵێك دیالۆگی ئاماده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشكه‌شكاری سامیان هه‌یه و خۆیان ناتوانن داهێنه‌ر بن له درووست كردنی دیالۆگی سه‌ربه‌خۆ. به‌م شێوه‌یه ئیتر پێویست ناكا به‌دوای دیالۆگ دا بگه‌رێن. 2 ـ ئه‌م شانۆگه‌رییه، ناراسته‌وخۆ، كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی پێشتر ته‌جره‌به‌كراو، ده‌دا به پێشكه‌شكاری بێ ئه‌زموون كه تا به‌ئێستا راسته‌وخۆ ته‌جره‌به‌ی قسه‌كردنی له‌به‌رامه‌به‌ر كه‌س نه‌بووه. 3 ـ فه‌زایه‌ك له‌ناو قسه‌كانی ئه‌و پێشكه‌شكاره دا بوونی هه‌یه كه ده‌بێته هۆی به‌هێز كردنی لایه‌نه فانتازیایی و خولیاییه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه ده‌بینن. كۆتایی درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||