|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
نان و چایی، چیرۆك و مامۆستا بۆت تێكه‌مه‌وه؟ دیسان بخۆم؟ بۆ پێت خۆش نه‌بوو؟ ئه‌رێ باشه بۆ ئه‌وه‌نده خۆش بوو؟ ئه‌مجاره‌یان بڵێ بابت له كوێی كڕیبێ؟ دایه ده‌زانی هی جاران ئه‌وه‌نده خۆش نه‌بوو؟ بۆت تێكه‌مه‌وه؟ باشه زۆر خورادن خراپ نییه؟ كه‌ی تۆ زۆرت خواردووه؟ ئه‌رێ بابه هێشتا كه‌مم خواردووه؟ بۆخۆت ده‌ڵێ چی جووجه‌ڵه جوانه‌كه‌م؟ بابه ده‌زانی مامۆستاكه‌مان دوێنێ چی پێ گوتین؟ چی پێ گوتن گیانه‌كه‌م؟ گوتی كێ ده‌توانێ بۆ سبه‌ی له‌سه‌ر كه‌م خواردن و زۆر خواردن چیرۆكێك بنووسێ؟ دایه بڵێی بتوانم؟! ئه‌ی بۆچی ناتوانی ماڵه‌كه‌م؟ بۆ قسه‌كانی ئێستا نانووسییه‌وه؟ به‌راسته بابه؟! بابت راست ده‌كا رۆڵه گیان بۆچی نایان نووسییه‌وه؟ یانی دایه تۆش پێت وایه ئه‌وقسانه ده‌بنه چیرۆك؟ ئه‌ی بۆ نا گوڵه‌كه‌م؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا هه‌مووی بنووسمه‌وه بڵێی مامۆستاكه‌مان به‌دڵی بێ؟ بۆ مامۆستاكه‌تان دڵفراوان نییه؟ بۆ كه‌س هه‌یه هێندی مامۆستای ئێمه دڵی فراوان و میهره‌بان بێ؟! درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||