تبليغاتX
منداڵ -
 
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه‌

دەڵێ ئینترنێت پڕ پڕە لە گۆڤار و شتی جوان بۆ منداڵان

بابم گوڵێکی جوانی لە سەر شاشەی کۆمپیوتێرەکەی داناوە. هەستە شەوبۆ! بۆ ئەوەندە دەخەوی؟! شەوبۆ خوشکی خۆمە، زۆر وردیلانەو خۆین شیرینە، زۆرم خۆش دەوێ. من و شەوبۆ قەرارە ئەم بەیانییە بچین بۆ پارک.

دایکم خەریکە گوڵەکان ئاودەدا. کاکە رێبوارم هێشتا نەهاتۆتەوە بۆ ماڵێ، خۆزگەم بە خۆی، هەموو بەیانییەک زوو لە خەو هەڵدەستێ و دەچێ بۆ وەرزشی هەڵاتن.

دایەگەورەم لە حەوشە دانیشتووە و تەسبێحەکەی دەژمێرێ. باپیرە هەستە! بۆ ئەوەندە بەسەبری دەجووڵێیەوە؟!  باپیرەی من زۆر قسە خۆشە و هەر خدیلکەمان دەدا. من زۆرم حەز لە پێکەنینە. باپیرە زووکە! مەگەر قەرار نەبوو من و شەوبۆ ببەی بۆ پارک؟ ئەی بۆ زوو ناکەی؟!

من  بە بابم گوت: بابەگیان ئەو گوڵە جوانەت لە کوێ هێناوە؟

بابیشم گوتی: لە ئینترنێت وەرم گرتووە، گوڵە جوانەکەم!

بابم هەمیشە باسی ئینترنێت دەکا، من نازانم ئینترنێت چییە؟! بابم جارێکیان زۆری بۆ باس کردم، بەڵام من هەر لێی تێنەگەیشتم.

دەبێ حەتمەن خۆم فێری ئینترنێت بکەم. بابم دەڵێ ئینترنێت پڕ پڕە لە گۆڤار و شتی جوان بۆ منداڵان.

ئێستا دەچین بۆ پارک، ئەگەر هاتینەوە یەکسەر دەچم بۆلای بابم و پێی دەڵێم : بابە گیان فێری ئینترنێتم بکە.



2007/10/7 :: 2:13 AM ::  نويسنده : ناسر فه‌تحی
درباره وبلاگ

منداڵان ئه‌وه‌یان باشه‌
كه‌ نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه‌،
خه‌ڵ به‌ چاو ئه‌ڕوانن،
به‌ لێو پێ ئه‌كه‌نن و
به‌ زار ئه‌دوێن،
له‌كاتێكا
منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه‌
به‌ دڵ ئه‌كه‌ن.
.........................................
پيوندها