|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
قه‌ل قات بوو نه‌سڵی بڕا مار به‌نه‌وشێكی خاڵ خاڵ، خاڵ نارنجی و بن زگ پان، هێلانه مه‌لێكی جوان، چێ ده‌كا و دیخاته سه‌رشان، به خشكه‌و خۆراكێشان، ده‌چێته ناو دارستان، له‌ناو دڵی دا ده‌ڵێ: تا بۆم ره‌خساوه هه‌لێ، ده‌خۆم چوار بێچۆ قه‌لێ، له‌دوور دارێك دیاره، دوو په‌ڵه هه‌وی له‌ده‌وره، داره سێوه یا خه‌یاره!؟ پێم وابێ دار هه‌ناره! ده‌ی باشه با ئاوابێ ، سێ‌و نه‌بێت و هه‌نار بێ، ئه‌مه كێشه‌ی مه نییه، كێشه‌ی مه مار ئه‌فعییه، مار گه‌یشتۆته بن دار، مه‌لیش بوون خه‌به‌ردار، له‌رێی داری وه‌فادار، بێچۆ قه‌ل به كۆرسه‌وه، ئه‌م لاوكه ده‌ڵێنه‌وه: قا قا قا یی، له ئێمه قه‌ومایی، كێ ده‌ڵێ ئێمه قه‌لین؟ قه‌ل نیین و فه‌رخه قه‌لین، باڵمان نه‌كردۆ هێشته، باڵامان چوار ئه‌نگوسته، هاوار له ئێمه قه‌وما، قه‌ل نه‌سڵی قات بوو فه‌وتا، مارێك به هێلانه‌وه، هاتۆته بنمانه‌وه، بێن به فریامانه‌وه!؟ قه‌ل قات بوو نه‌سڵی بڕا، ئه‌ی هاوار ده‌نگمان دڕا... “منداڵه ئازیزه‌كان، ئه‌وی حه‌زناكا ماری به‌ڵه‌ك بێچۆ قه‌له‌سابوونییه‌كان بخوا، ده‌ستی هه‌ڵێینێ ... ئه‌وه‌ی حه‌زیش ئه‌كا ماره‌كه بێچووه كان بخوا، ده‌ستی داداته‌وه " درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||