|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه به‌سه‌رهاتی دووهه‌م: دوورگه هه‌موو رۆژێك گه‌وره ده‌بێ، به‌ڵام بۆخۆی هه‌ست به گه‌وره بوونی خۆی ناكات دوورگه زۆر به‌په‌له‌یه له گه‌وره‌بوون. رۆژێكی دوورگه زۆری دڵ به سیروان سووتا. ده‌زانن چییه؟! سیروان زۆر هاروهاجه. خۆ خۆزگه هه‌ر هاروهاجییه‌كه‌ی بوایه! پێم وانییه مامۆستا له‌سه‌ر هاروهاجی له سیروان بدات، من كه نه‌مبینیوه! مامۆستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیروان گوێ به‌ده‌رسه‌كانی نادا، گوێی ده‌كێشێت. لاوێن زۆر گه‌وره بووه، لاوێن كچی خاڵمه. جارێكی بابم به خاڵمی گوت: كاخدر ده‌زانی ئه‌و كچه‌ی تۆ زۆر گه‌وره بووه؟! ده‌ڵێی به گوێ هه‌ڵتكێشاوه! خاڵم به‌و قسه‌یه‌ی بابم پێكه‌نی، هیچی نه‌گوت. بابم ده‌زانێ من ده‌مهه‌وێ زوو گه‌وره‌بم، ئه‌ی باشه بۆ گوێم ناكێشێ؟! نا.. نا... من نامهه‌وێ به گوێ كێشان گه‌وره‌بم. حه‌تمه‌ن لاوێنیش وه‌ك سیروان ده‌رسه‌كانی باش ناخوێێ بۆیه بابی گوێی ده‌كێشێ! ئه‌ی باشه بۆ سیروان وه‌ك لاوێن گه‌وره نابێ؟! ئه‌وجاره سیروان به مامۆستای گوت: مامۆستا.. مامۆستا.. تۆسه‌ری بابت گوێم مه‌كێشه، زۆر دێشێ! ئه‌و رۆژه مامۆستا ئه‌وه‌نده پێكه‌نی تا هه‌ردووك چاوی پڕ بوو له گریان. منداڵه‌كانیش وێڕای مامۆستا، ده‌ستیان كرد به پێكه‌نین. من پێ نه‌كه‌نیم، ئاخر نه‌مزانی به چی پێده‌كه‌نن. مامۆستا دوای ئه‌وه‌ی گریانه‌كه‌ی ته‌واو بوو، یه‌ك به‌خۆی هاواری كرد: بێ ده‌نگ..! هاوپۆلییه‌كانم بێده‌نگ بوون. سیروانیش كه تازه ده‌یهه‌ویست پێ بكه‌نێ، له‌ترسان پێكه‌نینه‌كه‌ی له گه‌روو گیرا. مامۆستا به روخسارێكی تووڕه‌وه هه‌ردووك گوێی سیروانی گرت و گوتی: نا.. نا... ئه‌من قسه‌ی مامۆستاكه‌مان ناكه‌مه‌وه، ئاخر مامۆستاكه‌مان قسه‌یه‌كی زۆر ناخۆشی به سیروان گوت. سیروان گوتی: ها..؟! به‌ڵێ.. به‌ڵێ...! نازانم...! مامۆستا كام قسه ده‌ڵێی؟! مامۆستا زوو زوو قسه ناخۆشه‌كه‌ی به‌سه‌ر سیرواندا دووپات ده‌كرده‌وه و لێی ده‌پرسی: ئه‌و قسه‌یه له كێ فێر بووی؟! كه‌س نه‌یده‌زانی مامۆستا باسی كام قسه‌ده‌كا. سیروانی فه‌قیریش به‌ده‌م گریانه‌وه زوو زوو له‌مامۆستای ده‌پرسی: مامۆستا.. مامۆستا.. كام قسه ده‌ڵێی مامۆستا؟! منداڵه‌كان هه‌روا بێده‌نگ بوون، من زۆرم خه‌می سیروان بوو. ئاخرییه‌كه‌ی مامۆستا گوتی: ئه‌وه له كێ فێربووی به سه‌ری بابی خه‌ڵك سوێند بخۆی؟! مامۆستا زمانی خوار كرده‌وه و لچی داشۆڕاند و به دمه‌لاسكه‌وه رووی كرده ئێمه و قسه‌كه‌ی سیروانی دووپات كرده‌وه: مامۆستا.. مامۆستا.. تۆسه‌ری بابت گوێم مه‌كێشه، زۆر دێشێ...! سیروان هۆڕ هۆڕ ده‌ستی كرد به گریان. زه‌نگی كۆتایی لێدرا. ده‌نگی سیروان و ده‌نگی زه‌نگ تێكه‌ڵ بوون. مامۆستا گوێی سیروانی به‌ردا. سیروان گوێچكه‌كانی سوور سوور ببوونه‌وه. مامۆستا جانتاكه‌ی هه‌ڵگرت و به تووڕه‌ییه‌وه چووه ده‌رێ. خۆزگه ئه‌و مامۆستایه مامۆستای ئێمه نه‌بوایه! سیروان زۆر هاروهاجه. هه‌ركه مامۆستا له پۆل رۆیشته ده‌رێ سیروانیش گریانه‌كه‌ی گۆڕی و ده‌ستی كرد به پێكه‌نین و به هه‌ڵبه‌ز هه‌ڵبه‌ز رۆیشته ده‌رێ. من ئاخرییه‌كه‌ی نه‌مزانی، گوێ كێشان بۆ گه‌وره بوون باشه یان نا؟! نه‌شمزانی سیروان گریانه‌كه‌ی به‌راستی بوو یان به قه‌ستی؟! هه‌روه‌ها نه‌شمزانی كه بۆچی مامۆستاكه‌مان له‌و قسه‌یه‌ی سیروان تووڕه بوو؟! ئه‌گه‌ر دوورگه ئه‌و پرسیارانه‌ی له من كردبایه ئاوا وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه: نا.. دوورگه گیان! گوێ كێشان بۆ گه‌وره بوون باش نییه. ئه‌و قسه‌یه‌ی كه بابت سه‌باره‌ت به لاوێن، به خاڵتی گوت، ئه‌وه جۆره قسه‌كردنێكه تایبه‌ت به گه‌وره‌كانه، كه ته‌نیا بۆخۆیان لێی حاڵی ده‌بن. تۆش ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كه‌ی، وره‌ده ورده، له داهاتوودا، تێده‌گه‌ی كه مه‌به‌ست له‌م جۆره قسانه چییه. سیروانیش به‌راستی گریابوو، ئه‌ی نه‌تدیبوو گوێچكه‌كانی وه‌ك ئاوره سوور هه‌ڵگه‌ڕابوون؟! به‌ڵام سیروان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان پێی نه‌ڵێن: گرینۆكه، له‌خۆڕا ده‌ستی كرد به پێكه‌نین و هه‌ڵاته ده‌رێ، ده‌نا زۆر زۆریش ئازار به گوێچكه‌كانی گه‌یشتبوو. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه: بۆچی مامۆستا كه‌تان له قسه‌كی سیروان تووڕه بووه؟! ده‌بێ بڵێم: دوورگه گیان! هه‌ندێك قسه هه‌یه كه باش نین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له گه‌وه‌ركان له‌وجۆره قسانه زۆر ده‌كه‌ن. هه‌ندێك له منداڵانی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ش كه گه‌وه‌ره‌كانیان قسه‌ی ناحه‌ز ده‌كه‌ن، چاو له دایك و بابیان ده‌كه‌ن و له شوێنی دیكه ئه‌و قسه ناحه‌زانه به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌و قسه‌یه‌ی سیروانیش له‌و جۆره قسانه بوو. بۆیه‌ش مامۆستاكه‌تان پێكه‌نی، چوونكوو پێَی سه‌یر بوو منداڵێكی له ته‌مه‌نی ئیوه‌دا چۆن فێر بووه كه به سه‌ری بابی سوێندی بدات. به بڕوای من منداڵه‌كان نابێ هه‌موو قسه‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌كانیان دووپات بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ بۆخۆیان به‌و هه‌موو وشه جۆراوجۆره‌ی فێری بوون، ره‌سته‌ی جوان و قسه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان ساز بكه‌ن و بیكه‌ن. ئه‌گه‌ر گه‌وه‌ره‌كان هه‌ر قسه‌یه‌كی كردیان و منداڵه‌كانیش دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌وه ئیدی ئێوه چ جیاوازییه‌كتان له‌گه‌ڵ تووتییه دیله‌كانی ناو فیلمه هیندییه‌كان هه‌یه؟! دوورگه به‌هیوایه بچێته‌وه بۆ ماڵێ و به‌سه‌رهاتی ئه‌مڕۆش بۆ دایكی بگێرێته‌وه، بۆ رۆژانیشی ده‌گێڕێته‌وه. دوورگه ده‌یهه‌وێ ئه‌و پرسیارانه‌ی ئه‌مڕۆ بۆی هاتبوونه پێشێ، هه‌موویان له دایكی بپرسێ. دوورگه ده‌زانێ هه‌ر پرسیارێكی له دایكی بكات، دایكی وه‌ڵامێكی وای ده‌داته‌وه كه باش باش تێ بگات. به‌ڵام من دڵنیام، ئه‌و وه‌ڵام و رێنوێنیانه‌ی دایكی دوورگه‌ش كه قه‌راره بۆ دوورگه‌ی باس بكا ، له ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی ئه‌من بۆ دوورگه‌م نووسیوه، زۆر له‌یه‌ك ده‌چن. دوورگه گیان زوو بڕۆوه. له رێگه خۆت مه‌حته‌ل مه‌كه. دایكت نیگه‌رانت ده‌بێ. درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||