|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه به‌سه‌رهاتی یازده‌هه‌م: دوورگه له‌سه‌ر زگ راكشابوو، ده‌فته‌ری شێوه‌كارییه‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ستى بوو، بیری له‌وه ده‌كرده‌وه چ وێنه‌یه‌ك بكێشێته‌وه، له پڕ له ده‌رگای ماڵه‌وه‌یان درا، دوورگه ویستی بچێ ده‌گاكه بكاته‌وه، دایكی گوتی: نا.. هه‌ڵمه‌سته دوورگه گیان، كچی خۆم، تۆ وێنه‌كه‌ت بكێشه‌وه، من ده‌چم ده‌یكه‌مه‌وه، دوورگه له‌به‌ر خۆیه‌وه گوتی: سپاس دایه‌گیان، دوورگه زگی له ته‌ختی زه‌وین قایم كرده‌وه، ئیتر هه‌ڵنه‌ستا و خه‌ریكی كاره‌كه‌ی خۆی بۆوه، دایكی دوورگه چوو ده‌رگای كرده‌وه، له‌پڕ یه‌كێك له هاوڕێكانی دایكی هاته ژوورێ، دوورگه ویستی هه‌ستێته سه‌رپێ و به‌خێر هاتنی هاوڕێكه‌ی دایكی بكا، به‌ڵام هاوڕێكه‌ی دایكی گوتی: نا.. دوورگه گیان هه‌ڵمه‌سته، خه‌ریكی كاری خۆت به، تازه دوورگه هه‌ستابووشه سه‌رپێ، به‌ڵام ئیتر ده‌فته‌ر وێنه‌كه‌ی بۆ سڵاو و چاكووچۆنی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و خاتوونه جێ نه‌هێشت، دوورگه گوتی: باشه سپاس خاتوونه‌كه، درووگه هێشتا خۆی پێ رازی نه‌كراوه كه چ وێنه‌یه‌ك بكێشێته‌وه. ده‌ره‌وه زۆر گه‌رم بوو، هه‌ركه‌س له ده‌رێ بوایه ئه‌وه‌نده‌ی ئاره‌قه ده‌كرد نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر من له‌و كاتانه‌دا له‌ده‌رێ بوایه‌م هه‌ر فریا ده‌كه‌وتم به ئاو خواردن توونێتیی خۆم بشكێنم، نازانم دوورگه توونییه‌تی یان نا، به‌لام ده‌زانم ئه‌و خاتوونه چوونكه تازه له ده‌رێ هاتۆته ژوورێ ده‌بێ زۆری توونی بووبێت، دوورگه هێشتا هه‌ر خه‌ریكی بیركردنه‌وه‌یه، ئه‌ها بیرێك به زه‌ینی گه‌یشت، له‌به‌ر خۆیه‌وه گوتی: ئه‌و خاتوونه‌ی هاتۆته ماڵمان، باسی هه‌ر شتێكی كرد منیش هه‌وڵ ده‌ده‌م وێنه‌ی قسه‌كه‌ی بكێشمه‌وه، دوورگه سه‌ری هه‌ڵێناو گوتی: ئه‌رێ خاتوون، خۆ قسه‌كانتان به‌جۆرێك نییه؟ ئه‌گه‌ر ده‌زانن قسه‌كانتان به‌جۆرێكه با من بچمه شوێنێكی دیكه، خاتوونه‌كه‌ش گوتی: نا.. نا.. كچه جوان، پێویست ناكا لێره بڕۆی، قسه‌كانمان شتی شاراوه له تۆی تێدانییه! دوورگه ده‌ڵێ: سپاس، خاتوونه‌كه‌ش رووده‌كاته‌وه دایكی دوورگه‌و ده‌ڵێ: كچێ دایه دوورگه، كوڕه بچكۆله‌كه‌م زۆر نازپه‌روه‌رده بووه، خه‌تای خۆشمانه، له راده‌به‌ده‌ر نازی ده‌كێشین، دوورگه وێنه‌ی منداڵێكی نازپه‌روه‌رده‌ی كێشاوه، بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بدا منداڵه‌كه نازپه‌روه‌رده‌یه، كوڵمه‌كانی بۆ سوور سوور كرد، لێوه‌كانی به‌ره‌وخوارێ بۆ هه‌ڵقرچاند، منداڵه بچكۆله‌كه‌ی ناو ده‌فته‌ره‌كه‌ی دوورگه زۆر ناز نازییه، به‌هیچ رازی نییه، جا ئه‌خه ئاوا چۆن ده‌بێ، خۆ نابێ وابێ، ده‌بێ وا نه‌بێ، خاتوونه‌كه خه‌ریكه قسه ده‌كات، به‌ڵام دوورگه هۆشی له قسه‌كانی ئه‌و خاتوونه بڕاوه، یانی هۆشی له قسه‌كانی نه‌ماوه، دوورگه خه‌ریكه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه و به‌خۆی ده‌ڵێ: تۆبڵێی چ بكه‌ین ئه‌و منداڵه له نازی نازییه‌تی و گوڕوو گرتن رزگاری بێ؟! دوورگه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ریكی بیر كردنه‌وه بوو، به‌بێ ئامانج و له‌خۆڕا، قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی به‌سه‌ر سپیایی په‌ڕه‌كه‌ی ژێر ده‌ستی دادێناوده‌برد، كه وه‌خۆ هاته‌وه، دیتی دوو شتی كێشاوه‌ته‌وه، شته‌كان له باڵنده‌و شتی وا ده‌چوون، له‌پڕ، پڕبه‌گه‌رووی هاواری كرد: دۆزیمه‌وه! دیتمه‌وه! دۆزیمه‌وه! خاتوونكه! خاتوونه‌كه! ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێ منداڵه‌كه‌ت له گوڕووگرتن و ناز نازییه‌تی رزگاری بێ، بچۆ له بازار مریشكێك و كه‌ڵه‌شێرێكی بۆ بكڕه، هه‌ر هیچ نه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیشت ده‌ست نه‌كه‌وت، یان یه‌ك دوو جووجه‌ڵه، یان پشیله‌ك، یان سه‌گێكی بۆ په‌یدا بكه‌ی و بۆی ببه‌یه‌وه بۆ ماڵێ، باش ده‌بێ. دوورگه دڵنیا نییه ئه‌و پێشنیاره‌ی كردوویه‌تی، كه باشه یان خراپه، به‌ڵام له شتێك زۆر دڵنیایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: هه‌ركات بیر له شتێك بكاته‌وه و له‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دا به ئه‌نجامێك بگا و له دڵی خۆیدا رای نه‌گرێ و بیدركێنێ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی قازانجیشی نه‌بێ، ده‌زانێ زه‌ره‌ری نییه. دوورگه ئه‌وه‌ی باشه هیچ كات ئه‌و قسانه‌ی بیری لێ كردوونه‌ته‌وه، له دڵی خۆیدا رایان ناگرێ، ئه‌و خۆی فێر كردووه قه‌ت قسه‌كانی خۆی به‌كه‌م نه‌زانێ و هه‌ركات به‌پێویستی زانی، به‌زمانی، به خه‌ڵكانی، ده‌ورووبه‌ره‌ی، خۆی، بڵێ. من ده‌زانم بۆچی دوورگه پێشنیاری به‌و خاتوونه كرد كه جووجه‌ڵه و شتی وا بۆ منداڵه نازپه‌روه‌رده‌كه‌ی بكڕێ، دوایه ده‌چم به‌و خاتوونه‌ش ده‌ڵێم كه بۆچی دوورگه ئه‌و پێشنیاره‌ی كرد، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش منداڵی ناز نازی و گوڕوودارتان هه‌یه، یان جووجه‌ڵه، یان پشیله یان، سه‌گ یان، مریشكێك و كه‌ڵه‌شێرێك و شتێكی وای بۆ ڕاگرن، ئه‌وكات بۆتان ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و قسه‌یه‌ی دوورگه چه‌نده راسته. درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||