|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه به‌سه‌رهاتی ده‌هه‌م: "ژیرۆ" هیچ كات پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوه‌كانی ناتۆرێ، هه‌ر ده‌ڵێی له كاتی له‌دایك بوونیشیدا به پێكه‌نینه‌وه له‌دایك بووه. دوورگه دووجار ژیرۆی بینیوه، به‌ڵام هیچ كات روخساره شاد و ده‌م به پێكه‌نینه‌كه‌ی ژیرۆی له‌یاد نه‌كردووه. دوورگه ئاواته خوازه كه جارێكی تر و زۆر جاری تریش ژیرۆی ده‌م به پێكه‌نین ببینێته‌وه. ژیرۆ هیچ كات پێكه‌نین له لێوه نازداره‌كانی ناتۆرێ، هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وكاته‌ی وا له سكی دایكیشیا بووه، به پێكه‌نینه‌وه مه‌گیرانیان پێ كردووه! دوورگه دووجار به‌رێكه‌وت چاوی به ژیرۆی ژیر كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ كات حه‌ز ناكات روخساره شاد و ده‌م به‌خه‌نده‌كه‌ی ژیرۆی ژیر له‌بیر به‌رێته‌وه. دوورگه چاوی قووچاندووه و ده‌ستی له‌سه‌ر دڵی داناوه و خه‌ریكه له‌گه‌ڵ دڵی ئه‌دوێ و به دڵی ده‌ڵێ: خۆزگه! خۆزگه! خۆزگه ئه‌ی دڵی من! دایكی منیش برایه‌كی ژیكه‌ڵانه‌ی وه‌ك ژیرۆی ده‌م به‌خه‌نده‌ی بۆ سازكربایه‌م! خۆزگه! خۆزگه! خۆزگه... ژیرۆ هه‌میشه پێ ئه‌كه‌نێ، هیچ كه‌س ناتوانێ وه‌ك ژیرۆ پێ بكه‌نێ، هه‌ركه‌س بتوانێ وه‌ك ژیرۆ پێ بكه‌نێ، خۆزگه‌م به‌خۆی ده‌بێ! ژیرۆ ته‌نانه‌ت له ناو خه‌ویشا پێ ئه‌كه‌نێ، پێكه‌نین هیچ كات له‌سه‌ر لێوه‌جوانه‌كانی ژیرۆ خه‌وی لێ ناكه‌وێ. دوورگه دوور ئه‌ڕوانێ، زۆر زۆر دوور، كاتێك دوورگه دوور ئه‌ڕوانێت، بیر و هۆشی تا دوورترینی دوورگه‌كان ئه‌ڕوات، ئه‌و دوورگانه‌ی كه‌وا پڕن له شادی، پڕن له خۆشی، پڕن له میهره‌بانی، پڕن له راستی، له راست گۆیی، ئه‌و دوورگانه‌ی كه‌وا پڕن له ده‌نگی نوێ، له مۆسیقای نه‌بیستراو، له پێكه‌نینی ژیرانه، له هه‌ڵبه‌زین، له دابه‌زین، ئه‌و دوورگانه‌ی كه‌وا دوورن له دڵه‌خورپه، له دزێوی، له دڵهێشان، له دڵته‌نگی، ئه‌و دوورگانه‌ی كه به‌تاڵن له خامۆشی، به‌تاڵن له ناخۆشی، به‌تاڵن له نه‌خۆشی، به‌تاڵن له هه‌ژاری، به‌تاڵن له خۆبه‌زل زانی، به‌تاڵن له نامیهره‌بانی، به‌تاڵن له شه‌ڕ و شۆڕی نه‌زانی، به‌تاڵن له ترسه‌نۆكی، ئه‌و دوورگانه‌ی كه‌وا پڕن له هیوا، پڕن له ئاواتی ره‌نگاڵه‌یی، پڕن له یه‌كسانی، پڕن له ئازادی! دوورگه دوور ئه‌ڕوانێ، دوورگه زۆر زۆر دوور ئه‌ڕوانێ، دوورگه كاتێ دوور ئه‌ڕوانێ، خۆی له نێوه‌ڕاستی ده‌ریایه‌كی گه‌وره و له ناوه‌ندی دوورگه‌یه‌كی بچووكتر له ده‌ریاگه‌وره‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه خۆی و ژیرۆی ژیری برای ده‌ستی یه‌كتریان گرتووه و پڕ به گه‌روو پێ ئه‌كه‌نن و له قه‌راخی لمی زه‌ریا، به پێ‌خواسی و به‌پێی په‌تی به‌سه‌ر لمی دوورگه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆیاندا هه‌ڵدێن و خۆ به زه‌وی داده‌ده‌ن و هه‌ڵده‌ستنه‌وه و خۆ به ئاو داده‌ده‌ن و دێنه‌وه ده‌رێ و پشت له "با" ده‌كه‌ن و به‌هێزی بازووه به‌هێزه‌كانی "با" هه‌نگاوه‌كانیان تووندتر ده‌كه‌ن و به‌هه‌ڵاتنه‌وه ده‌نگی پێكه‌نینه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاژه‌ی"با" ده‌خه‌نه پێش بڕكێ و قاقاكانیان بۆ هه‌موو دوورگه‌كانی ده‌ورووبه‌ر و ئه‌ولاتری خۆشیان به دیاری به‌ڕێ ده‌كه‌ن و روو ده‌كه‌نه‌وه "با" و به‌ره‌و رووی "با" هه‌ڵێن و سه‌ر و پرچ و فۆكله و كاكۆڵه زێڕینه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی "با"وه و به خه‌نده‌وه به "با" ده‌ڵێن: ئه‌ی "با"! ئه‌ی "با"ی میهره‌بان! به‌ده‌ستی نه‌رمت سه‌ر و پرچمان، وه‌كوو ئاڵایه‌ك، ئاڵایه‌كی جوان ، ئاڵای رزگاریی گشت بوونه‌وه‌ران، بشه‌كێنه‌وه! بشه‌كێنه‌وه! بشه‌كێنه‌وه... درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||