|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
دەڵێ ئینترنێت پڕ پڕە لە گۆڤار و شتی جوان بۆ منداڵان بابم گوڵێکی جوانی لە سەر شاشەی کۆمپیوتێرەکەی داناوە. هەستە شەوبۆ! بۆ ئەوەندە دەخەوی؟! شەوبۆ خوشکی خۆمە، زۆر وردیلانەو خۆین شیرینە، زۆرم خۆش دەوێ. من و شەوبۆ قەرارە ئەم بەیانییە بچین بۆ پارک. دایکم خەریکە گوڵەکان ئاودەدا. کاکە رێبوارم هێشتا نەهاتۆتەوە بۆ ماڵێ، خۆزگەم بە خۆی، هەموو بەیانییەک زوو لە خەو هەڵدەستێ و دەچێ بۆ وەرزشی هەڵاتن. دایەگەورەم لە حەوشە دانیشتووە و تەسبێحەکەی دەژمێرێ. باپیرە هەستە! بۆ ئەوەندە بەسەبری دەجووڵێیەوە؟! باپیرەی من زۆر قسە خۆشە و هەر خدیلکەمان دەدا. من زۆرم حەز لە پێکەنینە. باپیرە زووکە! مەگەر قەرار نەبوو من و شەوبۆ ببەی بۆ پارک؟ ئەی بۆ زوو ناکەی؟! من بە بابم گوت: بابەگیان ئەو گوڵە جوانەت لە کوێ هێناوە؟ بابیشم گوتی: لە ئینترنێت وەرم گرتووە، گوڵە جوانەکەم! بابم هەمیشە باسی ئینترنێت دەکا، من نازانم ئینترنێت چییە؟! بابم جارێکیان زۆری بۆ باس کردم، بەڵام من هەر لێی تێنەگەیشتم. دەبێ حەتمەن خۆم فێری ئینترنێت بکەم. بابم دەڵێ ئینترنێت پڕ پڕە لە گۆڤار و شتی جوان بۆ منداڵان. ئێستا دەچین بۆ پارک، ئەگەر هاتینەوە یەکسەر دەچم بۆلای بابم و پێی دەڵێم : بابە گیان فێری ئینترنێتم بکە. ئەملا دەڵێم ئەولا ناڵێم دەستم خستە ناو دەستی. گوتم: دایە خۆشم دەوێی، دەستم بگرە، دەستی گرتم، دەستی دایکم زۆگەرمە. من و دایکم لەبازاڕین، بازاڕ خۆشە. دایکی ئەمن دایکی خۆمە، خۆش دەوێ. دایکم بووکێکی بۆ کڕیم. ئەگەر بۆشی نەکڕیبایەم خۆشم دەویست، خۆشم دەوێ، دایکی خۆمە. دایکی ئەمن زۆر جوانە، ئەمن دەبا بۆ شاری، بۆ شاری یاری ئەملا، ئەملا دەڵێم، ئەولا ناڵێم، روو بە باکوور راوەستە، پشتی سەرت باشوورە، دەستی راستت خۆرهەڵات، دەستی چەپت خۆرئاوا. ئیتر روو بە خۆرهەڵات، خێراکە و زوو رێکەوە، ئێمە لەوێین ، چاوەڕوانیین، من و دایکم پێکەوە، راوەستاوین، چاوەڕوانین، تاهەموومان پێکەوە، بچین بۆ شاری یاری، دڵخۆش بین بە یەکجاری، بۆ هەمیشەو هەتایی. نان و چایی، چیرۆك و مامۆستا بۆت تێكه‌مه‌وه؟ دیسان بخۆم؟ بۆ پێت خۆش نه‌بوو؟ ئه‌رێ باشه بۆ ئه‌وه‌نده خۆش بوو؟ ئه‌مجاره‌یان بڵێ بابت له كوێی كڕیبێ؟ دایه ده‌زانی هی جاران ئه‌وه‌نده خۆش نه‌بوو؟ بۆت تێكه‌مه‌وه؟ باشه زۆر خورادن خراپ نییه؟ كه‌ی تۆ زۆرت خواردووه؟ ئه‌رێ بابه هێشتا كه‌مم خواردووه؟ بۆخۆت ده‌ڵێ چی جووجه‌ڵه جوانه‌كه‌م؟ بابه ده‌زانی مامۆستاكه‌مان دوێنێ چی پێ گوتین؟ چی پێ گوتن گیانه‌كه‌م؟ گوتی كێ ده‌توانێ بۆ سبه‌ی له‌سه‌ر كه‌م خواردن و زۆر خواردن چیرۆكێك بنووسێ؟ دایه بڵێی بتوانم؟! ئه‌ی بۆچی ناتوانی ماڵه‌كه‌م؟ بۆ قسه‌كانی ئێستا نانووسییه‌وه؟ به‌راسته بابه؟! بابت راست ده‌كا رۆڵه گیان بۆچی نایان نووسییه‌وه؟ یانی دایه تۆش پێت وایه ئه‌وقسانه ده‌بنه چیرۆك؟ ئه‌ی بۆ نا گوڵه‌كه‌م؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا هه‌مووی بنووسمه‌وه بڵێی مامۆستاكه‌مان به‌دڵی بێ؟ بۆ مامۆستاكه‌تان دڵفراوان نییه؟ بۆ كه‌س هه‌یه هێندی مامۆستای ئێمه دڵی فراوان و میهره‌بان بێ؟! وه‌رزش. ده‌ستت هه‌ڵێنه. ده‌ستت داده‌وه. ده‌ستت هه‌ڵێنه. ده‌ستت داده‌وه. ئافه‌ریم. دانیشه. هه‌سته. دانیشه. هه‌سته. 10جار هه‌سته. 10جار دانیشه. زۆر باشه. لیباسه كانت داكه‌نه. قه‌یتانی كه‌وشه‌كانت توند كه‌وه. ئافه‌ره‌م. با برێك پشوو بده‌ین. با ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه. ماندوو نه‌بی. ده‌ق/ شانۆنانمه ده‌قێكی شانۆگه‌ری بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 10 تا 16 ساڵان نوسینی: ناسر فه‌تحی پێشكه‌شكار (( ئه‌م ده‌قه، بۆ ئه‌و منداڵانه نووسراوه كه حه‌زده‌كه‌ن ببن به پێشكه‌شكارێكی سه‌ركه‌وتوو، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه نووسراوه كه حه‌زده‌كه‌ن ببن به پێشكه‌شكارێكی سه‌ركه‌تووی بواری منداڵان. )) (( په‌رده هه‌ڵده‌درێته‌وه، منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان ـ كچ یا كوڕ بوونه‌كه‌ی گرنگ نییه ـ دێته سه‌ر سێن، روو به بینه‌ران راده‌وه‌ستێ، جلوو به‌رگێكی هاو شێوه‌ی ده‌ڵقه‌كی له‌به‌ردایه، به بێ ده‌نگی چاو له بینه‌ران ده‌كا، وێده‌چێ كه چاو له یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئاماده‌بووان ده‌كا، بزه‌یه‌كی له‌سه‌ر لێوه، و هه‌ر وابه بێده‌نگی زیاتر له 30 چركه چاو له دانیشتووانی ناو هۆڵه‌كه ده‌كا و له په‌ڕ به ده‌نگێكی نه‌زم كه وه‌ك سرته ده‌چێ سه‌ری نه‌وی ده‌كا و ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: ئه‌م كاته‌تان باش! (( هه‌ر وا به سه‌بری و به سرته‌وه ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار : دایه‌ی ...! دایه‌ی ...! ده‌زانن دایه‌ی یانی چی؟! دایه‌ی! دا .. یه .. ی.. یانی .. دایه‌ی .. بێده‌نگی بپارێزن! (( پێشكه‌شكار له حاڵه‌تی فشه و گه‌مه دێته‌درێ و به روخسارێكی جیدییه‌وه روو له بینه‌ره‌كان ده‌كا و هه‌وڵده‌دا كه قسه‌كانی لێ تێكه‌ڵ نه‌بێ( دیاره ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌شێكی له شانۆگه‌رییه‌كه) هه‌ر به‌و حاڵه‌ته جیدییه‌وه ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار : دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه هه‌لاوه مه‌لاوه .. نا .. نا .. سه‌لاوه مه‌لاوه .. نا.. نا.. په‌لاوه.. نا .. سه‌لاوه مه‌ڵێكووم! نووچ .. مه‌به‌ستم سه‌لامه‌لێكووم بوو.. ئه‌وه بۆ كه‌س وه‌ڵامم ناداته‌وه؟! وه‌ڵاهی ده‌گریم! (( پێشكه‌شكار ده‌ست به گریان ده‌كاو به شێوه‌یه‌كی كومێدی ده‌گری و خۆی ده‌خاته سه‌ر زه‌وی، لاقه‌كانی ـ وه‌ك منداڵێكی لاسار كه گرووی گرتبێ ـ له زه‌وی ده‌وه‌ژێنێ و هاوار هاوار ده‌كا و ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: هی... هی... هی... ئای... ئایی... یی... ن‌ف ... ن‌ف ... ( لووت هه‌ڵمژین ) ئه‌هه ... ئه‌هه... ((پێشكه‌شكار دوای ئه‌وه‌ی كه ورده‌ورده ژیر ده‌بێته‌وه، به‌واتایه‌كی تر دوای گریانه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێ، هه‌ڵده‌ستێ و روو به بینه‌ران ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: هیچ نییه ده‌ی! مادام ئێوه من ژیر ناكه‌نه‌وه بۆخۆم ژیر ده‌بمه‌وه! (( پێشكه‌شكار چلم و لێكه‌كه‌ی ده‌سترێ و جل و به‌رگه‌كانی رێك و پێك ده‌كاته‌وه و روو له ئاماده‌بووان ده‌كا و ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: ئافڕنی.. ده‌خۆن فڕنی.. ده‌زانن فڕنی چییه؟ نازانن؟! ده‌زانن؟! ده‌ی باشه ئه‌وانه‌ی نازانن با له‌وانه‌ی كه‌ده‌زانن بپرسن. لێی گه‌رێن كێ فڕنی ده‌خوا! ئێ؟! یانی تۆ ده‌خۆی؟ ئێ ! وامزانی ده‌ڵێی ده‌خۆم .. ببووره. (( پێشكه‌شكار ده‌م و لچی ( ده‌موو لووتی ) شۆڕ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: )) پێشكه‌شكار: لێی گه‌رێن .. بابێینه‌وه سه‌ر كه‌ر و تێڕه‌كه‌ی خۆمان !!! له كوێ دابووین؟ ئه‌ها .. وه‌بیرم هاته‌وه! جا هه‌ر من ده‌مگووت سووره ئه‌و ده‌یگوت بۆره! ئاخر زۆر سه‌یر یانی ره‌نگی سوور و ره‌نگی بۆر فه‌رقیان نییه؟ با .. با .. فه‌رقیان هه‌یه.. زۆریشیان فه‌رق هه‌یه.. زیاتر له سه‌د گۆچانیان فه‌قه! (( پێشكه‌شكار ده‌چێته سه‌ر لێواری سێنه‌كه و هه‌ر جاره و روو له منداڵێك ده‌كا و پرسیارێكیان لێ ده‌كا: )) پێشكه‌شكار: ده‌زانی؟! نازانی؟! ئه‌ی چی؟! ئه‌دی كوو؟! كوو واده‌بیتن؟! لۆ؟! به‌راسته؟! نا! شتێكی سه‌یه‌ره؟! ئه‌وه كه‌ی؟! ئه‌مرۆ؟! ئێ؟!!! ده‌ی باشه ده‌ی .. فێڵه‌زان شتێك ده‌زانی بۆ پێم ناڵێی ؟! باشه ئه‌وه بۆ هه‌ر شتم لێ ده‌شارییه‌وه؟! هه‌ر ده‌یشارییه‌وه؟! یانی حه‌ز ناكه‌ی پێم بڵێی؟! یانی ناتهه‌وێ كه‌س بیزانێ؟ باوه‌ر بكه من به‌كه‌س ناڵێم!!! (( له‌م كاتانه‌ی پێشكه‌شكار پرسیار ده‌كا، چاوه‌روانی وه‌ڵامی كه‌س نابێ و كاریشی به وه‌ڵامی كه‌سه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر له كاتی گوتنی دیالۆگه‌كانی كه‌سێكیش له ئاماده‌بووان وه‌لامی دروستی به پرسیاره‌كانی پێشكه‌شكار داوه، با پێشكه‌شار خۆی تێكنه‌دا و درێژه به‌قسه‌كه‌ی بدات، ئه‌گه‌ر زانی پێویسته كه پرسیارێك وڵام بدرێته‌وه، با له‌گۆتره وڵام بداته‌وه)) پێشكه‌شكار: راوه‌ستن با شتێكتان بۆ بگێرمه‌وه.. چه‌ند چركه .. دایه‌ی .. دایه‌ی بێ ده‌نگ بن! بێده‌نگ .. بێده‌نگ .. شتێكتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه به‌ڵام به‌كه‌س نه‌ڵێن؟! باش! باش! ئافه‌ره‌م زۆر باشه .. (( پێشكه‌شكار به بێ ئه‌وه‌ی مه‌حته‌ل بێ، یه‌كسه‌ر به ده‌نگێكی سه‌بر و به له‌سه‌ره خۆییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا: )) پێشكه‌شكار: رۆژێكی دایه‌گه‌وره‌یه‌كی چیرۆك بێژی خۆین شیرین و چاوپڕ له هیوام بینی، دیاره دایه‌گه‌وره‌كه زۆر خه‌په‌چرۆ و ژیكه‌لانش بوو، هه‌تا بڵێی خوێن‌شیرین و رۆح سووكیش بوو.. دایه گه‌وره‌كه ئه‌و رۆژه هه‌رچی چیرۆكی ده‌زانی پێم گێڕایه‌وه .. چیرۆكه‌كانی به‌راستی خۆش بوون! حه‌ز ده‌كه‌ن برێكتان له چیرۆكانه بۆ بگێرمه‌وه؟ ها؟! حه‌ز ده‌كه‌ن؟! ئه‌ها.. (( پێشكه‌شكار هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵده‌كێشێ و روو له بینه‌ران ده‌كا و ئاوا ده‌ست پێ ده‌كا: )) پێشكه‌شكار: زۆر باشه .. جوان گوێ رابگرن! ئه‌و چیرۆكه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه تا به ئێستا ئێوه بیستووتانن جیاوازی هه‌یه .. دڵنیام قه‌ت چیرۆكی ئاواهیتان نه‌بیستووه .. ده‌بێ جوان گوێ رابگرن ده‌نا ئه‌گه‌ر له ئه‌وه‌لی قسه‌كانم تێ نه‌گه‌ن و وه‌دوا بكه‌ون، تازه تا ئاخرییه‌كه تێناگه‌ن .. ئه‌و دایه‌گه‌وره‌یه‌ی كه بۆم باس كردن رۆژێكیان چیرۆكێكی ئاواهی بۆ گێڕامه‌وه: هه‌بوو نه‌بوو ده‌ورانی زوو .. ده‌زی و ده‌زوو .. هیچ كه‌س نه‌ی بوو .. ئاخر ئه‌وكات هێشتا مرۆڤ بوونی نه‌بوو .. بوونه‌وه‌ری زه‌لام زه‌لام .. مل درێژ و پان و به‌سام .. دایم شه‌ڕ و كێشه‌یان بوو.. شه‌ریان له‌سه‌ر هیچ و پووچ بوو .. رۆژێكی پێش قاوه‌ڵتی .. ملدرێژێكی پێنج قاتی .. وه‌ده‌ركه‌وت له ماڵباتی .. دانیاسۆڕێكی سه‌ت فووتی .. رووی كرده ملدرێژ و گوتی : ملدرێژی به‌من چی؟! به‌قه‌وه‌تی به‌من چی؟! بۆ بێره دا دێی و ده‌چی؟! بۆ نازانی كه ئێره .. تاپۆی شێری دلێره؟! ملدرێژ كه ئه‌وه‌ی دی .. بۆوه‌ی كه جارێكی دی .. تووشی شه‌ر نه‌بێته‌وه .. به بێ ده‌نگی ده‌كشێته‌وه.. بۆ ماڵێ ده‌چێته‌و .. ته‌ق ته‌ق له ده‌رگا ده‌دا .. جارێكی تر لێی ده‌داته‌وه .. ده‌نگێكی نامۆ ده‌ڵێ : ئه‌وه هاتم! هۆی به‌ڵێ ! مرۆڤ ده‌رگای كرده‌وه .. به‌جوانی لێی وردبۆو .. دیتی كه‌رێك له‌ولاوه .. بارێكی سێوی ها پێوه .. پاڵی وه‌دارێك داوه .. جا رووی تێكرد و گوتی : به‌خوا وام زانی دێوی؟! به‌س نه‌بوو خۆت بووی رێوی! پێكه‌وه ده‌چنه ژوورێ .. بۆ ماڵی ورچه بۆرێ .. ورچه به مرۆچه‌ی وت : شه‌وچه‌له بێنم؟! چت گوت؟! خواردیان و خه‌و پێكه‌وه .. هه‌ردووكیانی برده‌وه.. نیوه شه‌وێ .. لوولره‌ی كورگێ .. هه‌ردووكیان وه‌خه‌به‌ر دێنێ .. به‌رخه به‌سته‌زمانه‌كه .. خۆی ده‌خاته بن دایكه .. دایكی ده‌ڵێ: كیسه‌ڵێ ! فه‌رخه چووكه‌ی خات قه‌لێ .. له بن من وه‌ره‌ده‌رێ ! ده‌ركه داخراوه جووجه‌ڵێ! (( پێشكه‌شكار له دیالۆگه‌كانی سه‌ره‌وه دا ده‌بێ به‌رده‌وام تۆنی ده‌نگی بگۆرێ، یانی به تۆنی به‌رز و نه‌زم و به حاله‌ته‌كانی دڵراوكێ، تامه‌زرۆیی، ترس و خۆشحالییه‌وه و به هه‌ر حاله‌تێك كه له‌گه‌ڵ كه‌شی چیرۆكه‌كه ده‌گونجێ، شانۆگه‌رییه‌كه درێژه پێ بدا. دوای ئه‌وی پێشكه‌شكار وشه‌ی" جووجه‌ڵێ" له دوایین ره‌سته‌كانی سه‌ره‌وه ده‌ڵێت، چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌بێ ده‌نگی راده‌وه‌ستێ و حاله‌ته‌كانی خۆی جۆرێك ئه‌دا ده‌كا، هه‌ر ده‌ڵێی شتێكی لێ گوم بووه و نازانێ چییه، یانی زۆر سه‌رسام و نیگه‌ران دیاری ده‌كا. له پڕ پێشكه‌شكار ده‌ست ده‌كاته‌وه به قسه‌كردن و ده‌ڵێ : )) پێشكه‌شكار : دایه‌گه‌وره .. ئا .. دایه‌گه‌وره ده‌یگوت .. نابێ وابكه .. دانیشه .. نابێ .. نایكه‌م .. ئه‌وه چییه .. به‌خوای خه‌تای من نییه .. زیاترم هه‌وڵدا .. لێیگه‌رام .. هیچ نییه .. بووراوی .. خۆشم ده‌ێی .. سه‌ری كه‌س نه‌شكێنی .. گریانه‌كه‌ی ته‌واو بوو .. ئه‌و هه‌میشه حه‌زی له گورانی گونه .. هه‌ربۆیه هه‌رچی له‌سه‌ر سفره بۆی دابنین گروو ناگرێ و ده‌یخوا .. خۆشمان له‌كار نادزینه‌وه .. به‌سه ئیتر خه‌وم نایه .. جا من ئێواران زوو ده‌چمه‌وه بۆ ماڵێ .. هه‌ڵم خوڕی و داده‌نیشتامه‌وه سه‌ر پێوه و كه‌ڵه‌واوه‌كه شێری جوانه‌كه‌م به‌رنه‌دابۆوه و كه‌مانچه‌لیوانیكیشم شۆرتبایه‌ته‌وه ده‌بێ نابێ كێ ده‌ڵێ من نازانم چیرۆك بگێڕمه‌وه! من ده‌زانم چیرۆك بگێڕمه‌وه! (( پێشكه‌شكار له دوایین به‌شی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی ده‌ست ده‌كا به پێكه‌نین ئه‌وه‌نده پێده‌كه‌نێ له‌وانه‌یه بكه‌وێته سه‌ر زه‌وی، ورده ورده پێكه‌نینه‌كه ده‌یخاته سه‌ر پشت و بم شێوه‌یه شانۆگه‌رییه‌كه كۆتایی پێ دێ. )) ئامانجكان له نووسینی ئه‌م شانۆگه‌رییه : 1 ـ كۆمه‌ڵێك دیالۆگی ئاماده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشكه‌شكاری سامیان هه‌یه و خۆیان ناتوانن داهێنه‌ر بن له درووست كردنی دیالۆگی سه‌ربه‌خۆ. به‌م شێوه‌یه ئیتر پێویست ناكا به‌دوای دیالۆگ دا بگه‌رێن. 2 ـ ئه‌م شانۆگه‌رییه، ناراسته‌وخۆ، كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی پێشتر ته‌جره‌به‌كراو، ده‌دا به پێشكه‌شكاری بێ ئه‌زموون كه تا به‌ئێستا راسته‌وخۆ ته‌جره‌به‌ی قسه‌كردنی له‌به‌رامه‌به‌ر كه‌س نه‌بووه. 3 ـ فه‌زایه‌ك له‌ناو قسه‌كانی ئه‌و پێشكه‌شكاره دا بوونی هه‌یه كه ده‌بێته هۆی به‌هێز كردنی لایه‌نه فانتازیایی و خولیاییه‌كانی ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه ده‌بینن. كۆتایی ته‌رخۆ مه‌رخۆ گه‌نجینێ، هه‌لینگی دا سه‌ربانێ به‌ق به‌ق، تق ته‌ق، شه‌ق شه‌ق، هۆ هۆ، هێ هێ، ئێ ئێ، بابه بابه، دایه دایه، وه‌ی وه‌ی، ده‌ی ده‌ی، هه‌ی هه‌ی، ئۆ ئۆ ئۆ، لێم لێم لێم، پوو پا پوو، لوو لا لوو، هه‌كه مه‌كه، مار مار، دار دار، شار شار، ئه‌من ئه‌تۆ، ئێمه ئێوه، ته‌رخۆ مه‌رخۆ گه‌نجینێ، عه‌مته‌ر مه‌یموون نابینێ، شه‌قلی په‌قلی پاقلاوه، كێ كڵاوی پێ ماوه، هۆ هۆ، ئاواده‌بێ گۆرانی، گۆرانی گۆرانی، گوێلكم برده سه‌ركانی، بابۆ بابۆ بابۆڵه، ده‌چمه ماڵی قشتۆڵه، هه‌كا نه‌كا مه‌كاته، ته‌ڕبوو نه‌بوو، بۆچی بوو؟ له‌بۆ ئه‌تۆ هاته كوو؟ پووله پووری په‌تاته، هێلكه ده‌كا زه‌لاته، له‌سه‌ر دارێ هاتمه خوار، ئێستا ده‌چمه‌وه بۆ ماڵ، هه‌كڵ مه‌كڵ وردیله، ئه‌شا ئه‌شا پشیله! كه‌ڵه‌بابه‌ی شه‌یتانێ هه‌لینگی دا سه‌ربانێ، گوتی هۆ ژنێ ژنێ ژنێ تیرووكه‌وانم ده‌نێ، ده‌چمه شه‌ری قۆشه‌نێ، قۆشه‌ن له‌وێ نه‌مابوو، كه‌وچكه قوڵه‌ی لێنابوو، باش بوو باش بوو گۆرانی، به دنگی خۆشی كانی له‌خه‌و رابووم به‌یانی.
وته‌یه‌كی به‌نرخ: منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵک به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. تێبینی: ئه‌م وته‌یه وته‌ی گه‌وره پیاوێكی كورده كه ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی گومه و ناوی چیرۆكانییه‌كه‌ی فه‌رهاده و له كتێبی " زه‌مزه‌مه‌ی زوڵا "ی مامۆستا سوراه ئیلخانی زاده‌دا ناوی هاتووه. پیره‌كان داوای وشه‌ی منداڵ ده‌كه‌ن بڕێك بێده‌نگی بپارێزن با دوو قسه به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین. راسته جار جاره زۆر ناخۆشه كه پێمان ده‌ڵێن: تۆ منداڵی جارێ قسه مه‌كه! به‌ڵام ئه‌رێ ئه‌و قسه‌یه باشه؟! نا، هه‌ر بۆیه به هه‌موو منداڵانی دنیا ده‌ڵێم: منداڵان زۆر شت ده‌زانن، به‌ڵام ده‌بێ زۆر شتی دیكه‌ش فێر بن. له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا ئه‌و مرۆڤانه‌ی ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ بچووكتره، پێیان ده‌ڵێن منداڵ. خۆ وشه‌ی منداڵ به‌مانای نه‌زانیی مرۆڤه بچووكه‌كان نییه! وشه‌ی منداڵ جۆرێك دابه‌شكردنه، ده‌زانن مه‌به‌ستم چییه؟! نازانن؟! ده‌ی باشه ئێستا پێتان ده‌ڵێم: هه‌بوو نه‌بوو ئێواره‌یه‌كی زوو، ئه‌وكاته‌ی هێشتا كه‌س شێوی نه‌خواردبوو، هه‌موو مرۆڤه‌كانی دنیا كوتووپڕی خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێ، زۆر سه‌یر بوو، هه‌رده‌تگوت قه‌ت نه‌خوتوون، ئه‌وه زۆر سه‌یر نه‌بوو، ده‌زانن چی زۆر سه‌یر بوو؟! سه‌یره‌كه‌ی له‌وه‌دابوو هه‌ر هه‌مووشیان چووبوونه خه‌وی منداڵێكی جوان و خوێن شیرینه‌وه، منداڵه‌كه كه دیتی هه‌موو مرۆڤه‌كانی دنیا هاتوونه‌ته نێو خه‌وه‌كه‌یه‌وه زۆری پێ خۆش بوو، گوتی: سڵاو له هه‌مووتان ده‌كه‌م، به‌خێر بێن، زۆر خۆشحاڵ بووم به هاتنتان! مرۆڤه‌كانیش هه‌ر هه‌موویان یه‌كه به‌یه‌كه هاتنه پێشێ و تۆقه‌یان له‌گه‌ڵ منداڵه جوانه‌كه كرد و خۆیان پێ ناساند، له‌وانه‌یه ئێستا بڵێن: باشه ئه‌و هه‌موو مرۆڤه چندیان پێ چوو تا له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵه تۆقه بكه‌ن؟ پێتا ده‌ڵێم: به‌هه‌موویه‌وه سێ چركه‌شی نه‌خایاند، ئاخر ده‌زانن بۆ؟ چوونكه كاته‌كانی ناو خه‌ون زۆر زوو تێپه‌ڕ ده‌بن. به‌ڵێ گوتمان هه‌موو مرۆڤه‌كان تۆقه‌یان له‌گه‌ڵ منداڵه بچووكه كرد و چوون دانیشتن. منداڵه بچووكه جوانه‌كه گوتی: یه‌كه به یه‌كه وه‌رنه پێشێ بزانم بۆچی هاتوونه‌ته نێو خه‌ونه‌كه‌ی منه‌وه؟! هه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌كان چوونه پێشێ و به نۆبه قسه‌ی خۆیان بۆ منداڵه جوانه‌كه باس كرد. منداڵه‌كه‌ش گوتی: زۆر چاكه وا دیاره هه‌مووتان گله‌ییتان هه‌یه و گله‌ییه‌كه‌ی هه‌مووشتان وه‌كوو هی یه‌كتری ده‌چێ، هه‌ر بۆیه چوونكه داواتان له من كردووه كێشه‌كه‌تان بۆ چاره سه‌ر بكه‌م، زۆر سپاستان ده‌كه‌م و ئێستاش بۆتان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م. منداڵه خۆشه‌ویسته‌كان ده‌زانن كێشه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كان چی بوو؟ نازانن؟! زۆر باشه ئێستا پێتان ده‌ڵێم: كێشه‌كه ئه‌وه بوو خه‌ڵكه‌كه ده‌یانگووت ئێمه ته‌مه‌نی مرۆڤمان به‌سه‌ر سێ به‌ش دابه‌ش كردووه و سێ ناومان لێناوه، ناوی به‌شی یه‌كه‌ممان ناوه پیری، ناوی به‌شی دووهه‌ممان ناوی لاوی، ناوی به‌شی سێهه‌ممان ناوه منداڵی، ئێستاش كه ده‌مانهه‌وێ دابه‌شی بكه‌ین به‌ساڵاچووه‌كان داوای ناوی منداڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام لاوه‌كان به‌دژی پیره‌كان زوو زوو خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ده‌بێ ناوی منداڵ كه له‌هه‌موو ناوێك خۆشتر و جوانتر بدرێ به ئێمه. منداڵه جوانه‌كه‌ش گوتی: ئه‌ی باشه بچووكه‌كان ده‌ڵێن چی؟ ئه‌وان داوای كام ناو ده‌كه‌ن؟ خه‌ڵكه‌كه هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه: پرسمان به بچووكه‌كان نه‌كردووه. منداڵه بچووكه گوتی: یانی ئێوه له مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كانتان نه‌پرسیوه كه حه‌زیان له چ ناوێكه؟ خه‌ڵكه‌كه هه‌موو پێكه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه: نا...! منداڵه‌كه‌ش گوتی ئاوا نابێ، گوتی رێگه چۆڵ بكه‌ن بۆ بچووكه‌كان با ئه‌وان بێنه پێشێ! مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كان چوونه پێشێ، منداڵه جوانه‌كه لێی پرسین: ئه‌ی مرۆڤه بچووكه‌كان ئێوه چ ناوێكتان ده‌وێ؟ مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كانیش هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه گوتیان: ئێمه هه‌ر ناوێكمان بده‌نێ پێی رازیین، به‌مه‌رجێك گه‌وره‌كان بۆ هه‌ر شتێك كه پێوه‌ندی به‌ئێمه‌وه بوو پرسمان پێ بكه‌ن. منداڵه جوانه‌كه‌ش كه ئه‌وه‌ی بیست گووتی: ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسن و به‌قسه‌م ده‌كه‌ن با ناوی منداڵ بدرێ به مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كان، چوونكه ئه‌وان هێمای پاكی و راستگۆیی و جوانین و ئه‌و ناوه‌ش هه‌ر له‌وان ده‌وه‌شێته‌وه. به‌دوای قسه‌ی منداڵه جوانه‌كه گه‌وره‌كان شه‌رمیان له زیاده خوازییه‌كانی خۆیان كرد و به كۆی ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه رێك كه‌وتن كه ناوی منداڵ كه هێمایه‌كه بۆ جوانی و پاكی و راسبێژی، بدرێ به مرۆڤه كه‌م ته‌مه‌نه‌كان. هه‌ر بۆیه له‌و كاته‌وه ئه‌و وشه جوانه، واته وشه‌ی "منداڵ" به مرۆڤه كه‌مته‌مه‌نه‌كان به‌خشرا و له‌وكاته‌وه تا به ئێستا به مرۆڤه بچووكه‌كان ده‌گوترێ منداڵ. كه‌وابوو نابێ منداڵه خۆشه‌ویسته‌كان له‌وه‌ی كه پێیان ده‌گوترێ منداڵ ناره‌حه‌ت بن و به‌ڵكوو ده‌بێ شانازیش به‌و وشه جوان و رێك و پێكه بكه‌ن. ئه‌ی منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانی دنیان وشه‌ی منداڵتان لێ پیرۆز بێ، چوونكه هه‌ر خۆتانن كه رێزی ئه‌و وشه جوانه و پڕ ناوه‌رۆك و پیرۆزه راده‌گرن و ده‌یپارێزن. جارێكی دیكه‌ش پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێینه‌وه، پیرۆزتان بێ، پیرۆز. دەمهەوێ ئەرکێکتان پێ بسپێرم، ئەرکی چێ کردنی ئامێرێک کە تا بە هەنووکە کەس چێی نەکردووە: سوور زەرد شین ئەو سێ رەنگە، لە لایەن مرۆڤەکانەوە وەک سێ رەنگی سەرەکی دیاری کراون. نارنجی سەوز (کەسک) بنەوەش ئەو سێ رەنگەش لە لایەن مرۆڤەکانەوە وەک سێ رەنگی لاوەکی دیاری کراون. گەر سوور و زەرد تێکەڵ بکرێن رەنگی نارنجی ساز دەبێ. گەر سوور و شین تێکەڵ بکرێن رەنگی بنەوش ساز دەبێ. گەر زەرد و شین تێکەڵ بکرێن رەنگی کەسک ساز دەبێ. گەر سوور و زەرد و شین و نارنجی و کەسک و هەموویان تێکەڵ بن، رەنگی خۆڵەمێشی ساز دەبێ. گەر رەنگی رەش لەگەڵ ئەو رەنگانەی باسمان کردن تێکەڵ بکرێ، رەنگەکان تۆختر دەبن. بۆ وێنە، گەر بڕێک رەنگی رەش بکەینە نێو رەنگی سوور، سوورەکەمان تۆختر دەبێ و دەبێتە سوورێکی جگەری. گەر گەمێک رەنگی رەش بکەینە ناو رەنگی زەردەوە رەنگە زەردەکەمان دەبێتە زرەدێکی تاریک. گەر رەش بکەینە شینەوە شینەکەمان تۆختر دەبێ و لە رەنگی سوورمەیی نزیک دەبێتەوە. هەچەندێک رەشەکە زیاتر بێ رەنگەکان تۆختر دەبن. گەر رەنگە رەشەکان لە رادە بەدەر تێکەڵ بە رەنگە لاوەکی و سەرەکییەکان بکرێن، ئەو رەنگانەش تایبەتمەندی خۆیان لەدەست دەدەن و دەبن بە رەنگی رەش، یانی لەژێر پەردەی رەشایی دا دەشاردرێنەوە. رەنگی سپی، ئەم رەنگە بە پێچەوانەی رەنگی رەش کار دەکا. رەنگی سپی تێکەڵ بە هەر رەنگێک بکرێت ئەو رەنگە رووناکتر دەبێتەوە. بۆ وێنە: گەر رەنگی شین رەنگی سپیی تێکەڵ بکرێ، شینەکە کاڵ دەبێتەوە و دەبێتە حەوایی. گەر سپی بکرێتە نیۆ زرەردەوە زرەردەکە کاڵ دەبێتەوە. گەر سپی بکرێتە نێو رەنگی سوورەوە رەنگە سوورەکە کاڵ دەبێتەوە و دەبێتە چێرەیی. گەر رەنگی سپیش لە رادەبەدەر تێکەڵ بە رەنگەکانی دیکە بکرێت، رەنگەکان رەنگی خۆیان لەدەست دەدەن و دەبن بە سپییەکی تر. کەوا بوو میهرەبانەکان، گەر دەتانهەوێ هەموو رەنگەکان جوانییەکانی خۆیان بنوێنن، هیچ کات نە رەنگی رەشی زۆر تێکەڵ بکەن نە رەنگی سپی. لەبیرتان نەچێ رەنگە جۆراو جۆرەکان جوانن و لە چاوەجوانەکانی گشت لایەکماندا سەما دەکەن. وەرن با کاتێک چاو لە رەگەکان دەکەین هەموویان لە چاوەکانماندا وەسەما بێنین و وەک چاوەکانمان خۆشمان بوێن. منداڵە ئازیزەکان! من تازە گەورە بووم و زۆر سەرقاڵم، وەک باک و دایکی خۆتان منیش هەر لە بیری ئەوەدام بۆ منداڵەکانم کاسپی بکەم بەخێویان بکەم، بۆیە لە بەیانییەوە تا شەوێ خەریکی کارم و کاتم نییە بیر لە درووست کردنی شتی نوێ بکەمەوە، شەویش ئیتر زۆر ماندوو دەبم و دەخەوم، بەڵام ئێوە کاتتان زۆرە و تەنیا بیر لە زانست دەکەنەوە، کەوابوو من زۆر دەمێکە شتێکم لە مێشکی دا ماوەتەوە و نەمتوانیوە درووستی بکەم، حەز دەکەم ئێوە چاکی بکەن چەوونکە مێشکی ئێوە زۆر ئارامتر و بەهێزترە. لەمێژە دەمهەوێ کەرەسەیەک ساز بکەم کەنووری رەش چاک بکا! ئێوە سازی دەکەن؟ جوان گوێ راگرن بزانن مەبەستم چییە: چراقەوەیەک بهێننە بەرچاوی خۆتان، ئافەرەم! گەر شووشەی چراقەوەکە رەنگی سوور بێ ئەو نوورەی کە لێی دێتە دەرێ رەنگەکەی دەبێتە سوور. رەنگی شووشەی چرا قەوەکە هەرچییەک بێ ئەو نوورەی لێ دێتە دەرێ، بەڵام گەر شووشەکەی رەش بێ هیچ رەنگێکی لێ نایەتەدەر. تکایە ئەگەر توانیتان شتێک ساز بکەن کە نووری رەشی لێ بێتە دەرێ ئاگادارم بکەنەوە، چوونکە ئەو کەرەستەیە زۆر نەهێنی دەردەخا و گەلێک چیرۆکی شاراوە ئاشکرا دەکا! ((لە بیرتان نەچێ رەنگە مادەییەکان لەگەڵ رەنگە نوورییەکان جیاوازییان هەیە، لەم جیاوازییەش بکۆڵنەوە زەرەر ناکەن)). گوڵی بەر لەوەی بخەوێ ئەو قسانەی خوارەوەی کرد:
من باشم. تۆش جوانی.کەوایە چیرۆکێم بۆ بگێڕوە! ـ هەبوو نەبوو، زۆرکەس برسییە، تلبزۆنەکەمان وایگوت. شەوانە ماڵی ئێمە رووناکە. من خۆشحاڵم. گیانم نایەشێت. تێرم. ددانەکانم خاوێنن. خۆم دەشوشتووە. منداڵی جیرانەکەمان چڵکنە. دایکم دەڵێ ئەو ماڵە فەقیرن. نازانم فەقیر یانی چی! بۆ هەرکەی فەقیر بێ چڵکنە؟! سەرمام نییە. گرمام نییە. ئێرە فێنکە. من زۆر کەسم خۆش دەوێ. پشیلەکەشم خۆش دەوێ. کاتێک دەخەمە باوشمەوە پێم خۆشە هەڵفڕم. دەڵێن هەڵفڕین خۆشە. تەیارە هەڵدەفرێ. خۆزگەم بە تەیارە. کاکم دەیگوت تەیارە بۆمب بەر دەداتەوە. دەیگوتَ بۆم خراپە. کاکم دەڵێ بۆمب ئێمە لێک جیا دەکاتەوە. دەیگوت هەرکەس وەبەر بۆمب بکەوێ دەچێ بۆ شۆنێکی دوو. من حەز ناکەم بەتەنێ بچم بۆ شۆنی دوور. حەز دەکەم پشیلەکەشم بەرم. ئەگەر تەیارە هات ناهێڵم پشیلەکەم وەبەر بۆمبەکەی بکەوێ. من تەیارەی بۆمبم خۆش ناوێ. تەیارەیەکم خۆش دەوێ بمانبا بۆ عاسمان. خەڵک لە عاسمان هەموو شۆنێک دەبینێ. ئەم دیوارە بەرزانە و ئەو شاخانەگەورانە بەرچاوی منیان گرتووە. خۆزگە هیچ شتێک بەر چاوی منی نەگرتبایە. خۆزگە بمتوانییایە هەموو شۆنێک ببینم. زۆرم خەودێ مامۆستاکەمان دەیگوت: منداڵ نابێ شەوانە درەنگ بخەوێ. من حەز دەکەم هەندێک جار بەقسەی مامۆستاکەم نەکەم. بەڵام مامۆستاکەم زۆری کتێب خوێندۆتەوە. کتێب زۆر باشە. من زۆرم کتێبەکانم خۆش دەوێ. ئەگەر وابێ با بەقسەی مامۆستاکەم بکەم. شەوباش دایەگیان. شەوباش بابەگیان. شەوباش کاکە گیان. شەو باش خۆشکە جوانەکەم. من دەخەوم، ماچ ماچ... گوڵی خەوتۆ، خۆزگەم بەخۆی، بزە لەسەر لێویەتی. خەونی خۆش خۆش ببینی گوڵی گیان. ئەمڕۆ چوومەوە قوتابخانە. یەک حەوتووی تەواو پشوومان هەبوو. حەوتووی رابردوو بەفرێکی زۆر باری. مامۆستاکەمان گوتی: جارێ مەیەنەوە بۆ قوتابخانە سەرماتان دەبێ. ئێمەش نەچووینەوە، بەڵام لە دەرێ یاریمان بە بەفر دەکرد. منداڵە شەڕانییەکان بە یاریی بەفر بەفرێن دەڵێن: شەرە تۆپەڵە. من حەز ناکەم بەو یارییە خۆشە بڵێم شەڕ. من وەک منداڵە شەڕانییەکان تۆپەڵە بەفرەکەم زۆر ناگووشم. تۆپەڵەی رەق هێشی زۆرە. من حەز ناکەم کەس ئازار بدەم. من تۆپەڵەکانم ناگوشم، یانی رەقیان ناکەم، من لە یاریی بەفردا بەفری سووک بە هاورێکانم دادەدەم. بۆ پێکەنین، نەک بۆ وەگریان خستنیان، بووکە بەفرینەکەی ئێمە لە هی هەموو کەس جوانتر بوو. منداڵە شەڕانییەکانی گەڕکی خوارێ 10 دانە بووکە بەفرینەی ناشیرنیان ساز کردبوو. بەڵام ئێمە بە هەموو مان یەک بووکە بەفرینەی گەورە گەورە گەوەرەی جوانمان ساز کرد. من گێزەرم هێنا بۆ لووتی، کاروان ملپێچەکەی خۆی هێنا،لە مەلی کرد، شەم کلاوێکی گوڵینگە بەسەری لەسەر سەری دانا، میهرەبان دووگمەی هێنابوو بۆ چاوی بووکەبەفرینەکەمان، ئاخر دایکی میهرەبان دروومان چییە، یانی جل بۆ خەڵک دەدوورێ. مەتین تەماتەیەکی بۆ لێوەکانی هێنا، کاکیشم لە دارە قەیسییەکەی حەشەمان لقێ داری شکاوی دۆزییەوە و بۆی کردین بە دەستەکانی، ئازاد هات و دەستەوانەکانی خۆی کردە دەستی، بووکەکەمانەوە. لە خۆشییان خەریک بوو هەڵفڕین. ئەوەندە لەدەوری بووکەکەمان یاریمان کرد و هەڵبەز و دابەزمان کرد تا ماندوو بووین. هەموومان چوونەوە بۆ ماڵێ. بەیانی هەستاین. منداڵە شەڕانییەکانی گەڕەکی خوارێ بووکەکەیان لێ تێک دابووین. سەبری دەیگوت: منداڵەکانی گەڕەکی خوارێ خۆ نەیاندەزانی ئێمە بووکە بەفرینەمان ساز کردووە، گوتم: ئەی کی پێی گوتوون؟ گوتی: جەماڵ گوڕی کابرا خراپەکەی گەڕکی خۆمان پێی گوتبوون؟، دایکم دیتبووی! گوتم: هیچ نییە سەبری گیان ئەگەر ئەمجارە بەفر بارییەوە بووکە بەفرینەیەکی گەورەتر ساز دەکەین، کە لە یاری تەوابووین پێش ئەوەی ئەوان لێمان خەرا بکەن خۆمان خرای دەکەین. سەبری گوتی جا ئەوە فایدەی چییە؟ گوتم: راستە فایدەی نییە بەڵام بابم دەڵێ: قەرارە ئەو ماڵە خراپە لەگەڕەکی خۆمان دەرکەین. تا ئەو ماڵە خراپە دەردەکەن ئێمە دەبێ هەمووجارێ بووکەبەفرینەکەی خۆمان چاک بکەینەوە. سیروان گوێی لە قسەکانمان بوو، هاتە پێشێ، گووتی بچم کاکم بێنم لێیانبدا؟ کاکم زۆر بەقەوەتە! کارەتەبازە! گوتم: نا سیروان گیان ئێمە شەڕ ناکەین، شەڕ ناکەین، هیچ کات شەڕ ناکەین، باشه بەقوربان؟! سیروان زۆر ژیکەڵەیە چوار ساڵیەتی، هەموومان خۆشمان دەوێ، گەڕەکەکەی ئێمە لە هەموو گەڕەکەکانی دیکە خۆشترە. ئەمڕۆ چوومەوە قوتابخانە. یەک حەوتووی تەواو پشوومان هەبوو. مامۆستاکەمان گوتی: بەخێر بێنەوە. من چووم تۆقەم لەڵ مامۆستاکەمان کرد و هەردووک لای روومەتیم ماچ کرد. منداڵەکان پێیان سەیر بوو. بەڵام من پێم شتێکی سەیر نییە. کێ گوتوویەتی تەنیا گەورەکان دەبێ لە پێشدا چووکەکان ماچ بکەن؟ لەو رۆژەوە هەرکات پشوومان هەبوایە، دوای پشوو هەموو منداڵەکان مامۆستایان ماچ دەکرد و لەگەڵ یەکتر تۆقەیان دەکرد و روومەتی یەکتریان ماچ دەکرد. من هەرکات دوو رۆژ کەسێکی خۆشەویستم نەبینم، هەرکە بینیم ماچی دەکەم. ئێستە پۆلی ئێمە لە هەموو پۆلەکانی دیکە خۆشترە. حەزدەکەم ئێمە لە هەموو شتێکدا یەکەم بین. خۆزگەم بەخۆمان! درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||