|
منداڵ
به‌سه‌رهاته‌كانی دوورگه
قه‌ل قات بوو نه‌سڵی بڕا مار بهنهوشێكی خاڵ خاڵ، خاڵ نارنجی و بن زگ پان، هێلانه مه‌لێكی جوان، چێ ده‌كا و دیخاته سه‌رشان، به خشكهو خۆراكێشان، ده‌چێته ناو دارستان، له‌ناو دڵی دا ده‌ڵێ: تا بۆم ره‌خساوه هه‌لێ، ده‌خۆم چوار بێچۆ قه‌لێ، له‌دوور دارێك دیاره، دوو په‌ڵه هه‌وی له‌ده‌وره، داره سێوه یا خه‌یاره!؟ پێم وابێ دار هه‌ناره! ده‌ی باشه با ئاوابێ ، سێ‌و نه‌بێت و هه‌نار بێ، ئه‌مه كێشه‌ی مه نییه، كێشه‌ی مه مار ئهفعییه، مار گه‌یشتۆته بن دار، مه‌لیش بوون خه‌به‌ردار، له‌رێی داری وه‌فادار، بێچۆ قه‌ل به كۆرسه‌وه، ئه‌م لاوكه ده‌ڵێنه‌وه: قا قا قا یی، له ئێمه قهومایی، كێ ده‌ڵێ ئێمه قهلین؟ قه‌ل نیین و فه‌رخه قهلین، باڵمان نهكردۆ هێشته، باڵامان چوار ئه‌نگوسته، هاوار له ئێمه قه‌وما، قه‌ل نه‌سڵی قات بوو فه‌وتا، مارێك به هێلانه‌وه، هاتۆته بنمانهوه، بێن به فریامانه‌وه!؟ قه‌ل قات بوو نه‌سڵی بڕا، ئه‌ی هاوار ده‌نگمان دڕا... “منداڵه ئازیزه‌كان، ئه‌وی حه‌زناكا ماری به‌ڵه‌ك بێچۆ قهلهسابوونییهكان بخوا، ده‌ستی ههڵێینێ ... ئه‌وه‌ی حه‌زیش ئه‌كا ماره‌كه بێچووه كان بخوا، ده‌ستی داداته‌وه " شەمەندە فەر (و.لە ئینترنێتەوە) رۆژێک با و بارانێکی زۆرتوند دەستی پێ کرد، هەورە برووسکەیەک هاتوو خۆی بە شاخێک دادا، هەورە برووسکەکە شاخەکەی رووخاند، بەردێکی گەورە لە شاخەکە بەربۆوە خوارێ و سەر رێگای شەمەندەفەرەکەی گرت. مەلێکی ئاوی رووداوەکەی بینی، مەلەکە چوو بۆ لای کەروێشک و مشک و رێوی، رووداوی بەربوونەوەی بەردەگەورەکەی بۆ ئەوان گێرایەوە. کەروێشکەکە گوتی: ئێمە دەبێ هەر ئێستا ئەو بەردە گەورەیە لە سەر رێگای شەمەندەفەرەکە لاببەین، چونکە ئەگەر لای نەبەین لەوانەیە قەتارەکە خۆی پێدابدا و خراپ بێ. ئەوان هەوڵیاندا کە بەردەکە لاببەن، زۆریان هەوڵدا، بەڵام بەردەکە هیچ جوولەیەکی نەکرد. رێویەکە گوتی: ئێمە دەبێ ماشێنە سوورەکە ئاگادار بکەینەوە، ئەوماشێن(سەیارە) یە زۆر بەهێزە و بەقەوەتە. مشکەکە گوتی: ئاخەر خۆ تازە قەتارەکە هێندەی نەماوە بگاتێ؟! مەلە ئاویەکە گوتی: من دەچم ماشێنکە دێنم. مەلاویەکە بە ماشێنەکەی وت: ئێمە پێویستیمان بە یارمەتییە. سەیارەگیان بەردێکی گەورە کەوتۆتە سەر رێگای قەتارە ئازاکە، وەرە با زوو بچین لایبەرین چونکە قەتارە ئازاکە هێندەی نەماوە بگاتێ. سەیارە سوورەکە فیقەیەکی لێدا و هەرای لە هاورێکانی کرد، لە دەوری یەکتری کۆبوونەوە. ماشێنە سوورەکە لە هەموو هاورێکانی گەورەتر و بەهێزتر بوو، بەڵام نەیدەتوانی بە خێرایی بڕوا، سەیارە سوورەکە رووداوەکەی بۆ هاورێکانی گێڕایەوە و گوتی: ئێوە لەپێشەو وەرێ کەون منیش بەدواتاندا دێم. سەیارەکان بەپەلە وەرێ کەوتن، بەڵام شەمەندەفەرەکە جار لەگەڵ جارێک نزیکتر دەبۆوە. دوودانە ماشێنی یارمەتی دەر گەیشتنە بن شاخەکە، دەستیان کرد بە پاڵ پێوەنان، زۆریان پاڵ بە بەردەکەوەنا بەڵام بەردەکە نەجووڵایەوە. دوودانە ماشێنی دیکەش گەیشتنێ و هەموویان بەیەکەو پاڵیان بە بەردەکەوەنا، بەردەگەوەرکە جووڵەیەکی کرد، بەڵام لەسەر رێگەکە لانەچوو. قەتارە ئازاکە نزێک ببۆوە. مشکەکە گوتی: ئەوانە ناتوانن ئەو بەردە لاببەن! ماشێنە سوورە گەورەکە خۆی گەیاندە سەیارەکانی دیکە، هەر فیقەنەی لێدەداو بەتەواوتیی هێزیەوە پاڵی بە ماشێنەکانی دیکەوەدەنا و ئەوانیش پاڵیان بە بەردەکەوە دەنا. بەردەکە جوولایەوە، دوایە وردە وردە هەڵسووڕا و هەڵزووڕا تا ئەوەیکە لەسەر رێگای شەمەندەفەرەکە لاچوو. قەتارە خێرا و ئازاکە نزیکتر بۆوە، ماشێنەکان و ئاژەڵەکان بەپەلە لەسەر رێگای شەمەندەفەرەکە لاچوون و چاوەڕوان بوون تاکوو شەمەندەفەر( قەتار) ەکە تێپەڕ بێ. شەمەندەفەرەکە گەیشتێ و بەهەمان شێوە کە تێپەر دەبوو فیقەیەکی کێشا و گوتی: درباره وبلاگ ![]() منداڵان ئه‌وه‌یان باشه كه نازانن فریودانی خه‌ڵك چییه، خه‌ڵ به چاو ئه‌ڕوانن، به لێو پێ ئه‌كه‌نن و به زار ئه‌دوێن، له‌كاتێكا منداڵان هه‌مووی ئه‌مانه به دڵ ئه‌كه‌ن. ......................................... پیوندهای روزانه پيوندها |
||